بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەرۆژئاوای #کەرکووک#، بەشێک لە #دارستانی شناغە# دەسوتێت، بەرگری شارستانیش دەڵێت لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
سلێمان مەنسور، بەڕێوەبەری دارستانی دوبز ئەمڕۆ شەممە 1ی تەمموز، بە دواڕۆژی وت لەئێوارەی دوێنێ هەینییەوە ئاگر لەدارستانی شناغەی سنوری قەزای دوبز کەوتوەتەوە و به و هۆیەوە زیاتر لە 12 دۆنم زەوی دارستانەکە سوتاوە.
وتیشیشەوی ڕابردوو لەلایەن تیمەکانی ئاگر کوژینەوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە کراوە، بەڵام لەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی ڕەشەباوە جارێکیتر پەرەی سەندوەتەوە و دوای هەوڵێکی زۆر کوژێنراوەتەوە.
لای خۆشیەوە مولازمی یەک قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژەی بەرگری شارستانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو جار ئاگری دارستانەکە کوژاوەتەوە و لەئێستادا هیچ ئاگرێک بونی نەماوە، بەڵام دوو تیمی ئاگر کوژێنەوە لەناو دارستانەکە جێگیرکراون.
وتیشی بەپێی بەدواداچونەکانمان ئاگرەکە بەهۆی گەرماوە کەوتوەتەوە و هیچ دەستێکی لەپشتەوە نییە.
دارستانی دوبز بە (شناغە) ناسراوە و پانتاییەکەی 2799 دۆنمە و کەوتوەتە سەر زێی بچوک، بەناوچەیەکی گەشتیاری لەناوچەکە دادەنرێت.
01-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,180 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!