لە 1ی 7دا دەبێت سوپاسی وەستا قادری باوکم و مەلا مستەفا بکەم!
ئەم بەیانییە پەیامێکم لە فەیسبووکەوە پێگەییشت کە 170 هاوڕێم ئەمڕۆ
01-0701-07 رۆژی لەدایکبوونیانە و پیرۆزباییان لێبکە! من 170 دەناسم! لەوانەیە تۆ زۆرتریش بناسیت کە لەسەر پێناسەکەیان نووسراوە رۆژی 01-07 لەدایبکبوون.
چونکە ئێمە لە هیچ کات و سەردەمێکدا گرنگیمان بە یاداشت و رێکەوت و رووداو نەداوە، هەربۆیە نیوەی زۆری کورد بەتایبەتیی ئەوانەی تەمەنیان لە چلەکان و بەرەوژوورن نازانن لە چ رۆژێکدا لەدایکبوون.
رەوانشادی باوکم وەستا قادر رەسوڵ کاتی خۆی رۆژژمێرێکی هەبوو کە بەتەواوەتی رۆژی لەدایکبوونی ئێمەی تێدا تۆمار کردبوو، من و خوشک و براکانم خۆشبەختین کە دەزانین لە چ رۆژێکدا لەدایکبووین، بۆ نموونە من رۆژی
28-02-196628-02-1966 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووم.
باوکیشم وەک من لەوەدا خۆشبەخت بووە و مەلا مستەفای کوڕی حاجی مەلا رەسوڵی
دێلێژەدێلێژە (باوکی دکتۆر عێزەدین و کاک فاروقی مەلا مستەفا) کە خوێندەوار بووە و دراوسێیان بووە لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی، لە یاداشتێکیدا نووسیویەتی: رەسوڵە خڕەی دراوسێمان لە رۆژی
15-11-193515-11-1935 کورێکی بوو و ناوی نا، قادر..
سوپاس بۆ هەردووکیان
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان
01-07-2015