کۆماری ئیسلامی #ئێران# لە ئایندەیەکی نزیکدا چوار زیندانی کورد لەشاری #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دەدات.
ماڵپەری (هەنگاو) کە گرنگی بە هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، بڵاویکردەوە سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران لە ئیلام ڕایگەیاندووە کە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەپێش چاوی خەڵک لەسێدار دەدرێن.
قەزایی ڕژیمی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کردەی لە سێدارەدانەکە لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە دەدرێن، تاوەکو خەڵک لەو لە سێدارەدانەوە فێر بن و چاوترسێن بن.
هەنگاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی 51 هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کراوە.
#30-06-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,776 times
Write your comment about this item!