- کۆنگرێسی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر حکومەتی #هەرێمی کوردستان# لە بەغدا جیابێتەوە ئەوا ئەو هاواکاریانە دەبڕێت کە دەیدات بە پێشمەرگە. کۆمیتەی خزمەتگوزاریەکانی سوپا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەم هەفتەیە ڕەشنووسی بودجەی ساڵانەی بەرگریی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە دراوە بە بەردەوامیی کۆمەککردنی حکومەتی هەرێم لەپای بەشداریکردنی لە ناو حکومەتی عێراقێکی یەکگرتوودا.
- موقەدەم مەریوان تەها، فەرماندەی فەوجی 1ی #کاکەیی#ەکان لەنزیک گوندی تەلحەمە بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە.[1]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی پارێزگای #ئیلام# نەخۆش کەوتوون. هەروەها حاڵەتەکانی پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەباش لە هەندێک ناوچەی ئەو پارێزگایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیادیکردووە.[2]
- سوپای تورکیا ئاگری بەردایە بەشێک لە زەوییەکانی #کۆبانێ# و به و هۆیەوە نزیکەی 10 هێکتار زەوی سوتا.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,326