سەڵاح پەرچەم بڵباس، ساڵی 1976 لەدایکبووە، دانیشتووی شارۆچکەی #کەسنەزان# بووە، باوکی دوو کچ و سێ کوڕ بوو، لە دوایین کاری نواندندا بەشداری لە زنجیرە درامای کۆمێدیی (مقۆمقۆ)دا کە لە کەناڵی سپێدە پەخش دەکرا، کردبوو. هەروەها کادری ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو.
ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕێکەوتی 16-07-2020 کۆچی دواییکرد، سەڵاح پەرچەم تووشی کۆرۆنا بوو، دوای چاکبوونەوەی پشکنینی بۆ کرایەوە و ئەنجامەکەی نەرێنی دەرچوو، لەبەرئەوەش پزیشکەکان ناردیانەوە بۆ ماڵەوە.
سەڵاح پەرچەم، پێش تووشبوونی بە کۆرۆنا، نەخۆشی شەکرەی هەبووە، شەکرەکەی لە نزمترین ئاستدا 600 بووە. دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەگەڕێتەوە،
تەندروستیی تێکدەچێت و جارێکی دیکە دەیبەنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانلەدەستدەدات.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,259 keer bekeken