لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە #دهۆک# ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا 747 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە و بەو هۆیەوە 6 کەس سوتاون و 8ی تریش لە ناو ئاودا خنکاون.
بێوار عەبدولعەزیز، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە دهۆک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 747 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان تۆمارکراون.
وتیشی لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا 14 کەس گیانیان لە دەستداوە کە شەش لەو کەسانە بە سوتان گیانیان لە دەستداوە و هەشتی تریش بە خنکان.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە دهۆک دەڵێت کۆی زیانە ماددیەکانی 747 ڕووداوی جۆرا و جۆر لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکاتە دوو ملیار و چوارسەد و 10 ملیۆن دیناری عیراقی.
29-06-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,954