پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,309
Kuvat 105,622
Kirjat 19,137
Liittyvät tiedostot 96,331
Video 1,306
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
Asiakirjat

پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
Asiakirjat

هاونیشتمانە بەڕیزەکان
کۆمەڵانی خەلکی کوردستان،
کادر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکانی #حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان#
ئەوا جارێکی دیکەش جێژنی نەتەوایەتیی نەورۆز، جێژنی هاتنی بەهار، تازەبوونەوەی ساڵ و بووژانەوەی سروشت، جێژنی گەشانەوەی هیوا بەژیان و زیندوو بوونەوەی هێز و ورە بۆ دەستەبەرکردنی ئاواتەکان و ژیانێکی باشتر و شیاوتر، هاتەوە.
بەم بۆنەیەوە، لە لایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ‌دەکەم و ئاواتم ئەوەیە ساڵی تازەی هەتاوی بۆ ئێوە پڕ لە سەرکەوتن و شادی بێ. هەروەها هیوادارم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی ئێمە بە گشتی و خەباتی خەڵکی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئامانجە ڕەوا نەتەوایەتییەکان، بە ئاکام بگا و چیدی خەڵکی ئێمە لە ژێر ستەم و ژێردەستی دا نەمێنێتەوە.
نەورۆز هەر وەک سروشت تازە دەکاتەوە، گیان و ورەیەکی تازەش وەبەر خەباتکارانی ڕێگای ئازادی دەنێ. لە کۆنەوە نەورۆز بۆ کوردان ڕەمزی خەبات و فیداکاری بە دژی سیستیمی زوڵم و ستەم بووە. ئێمە لە ساڵی نوێ دا لێبڕاوانەتر و دڵگرمتر لە پێشوو، خەباتی خۆمان لە پێناوی دابینکردنی مافەکانمان دا، بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە دەدەین. ڕێکخراوەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، دڵنیاتان دەکەنەوە، کە بە ئامادەیی تەواوەوە ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە سیاسییە دەبنەوە، کە ئێستا لە وڵاتی ئێمە دا لە گۆڕێ دایە و لە هەر ئاڵوگۆڕ و قۆناخێکیش بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانمان کەلک وەردەگرن. لەو پێناوە دا خەباتی کۆمەڵانی خەڵک یان تێکۆشانی مەدەنی، کە لەو دا خەڵکی ئێمە بتوانن هەر چەشنە دەرفەتێک بە قازانجی باشترکردنی دۆخی ژیانی خۆیان بقوازنەوە و ویست و داخوازە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لە بەرامبەر سیستیمی دەسەڵاتدار دا بەرز بکەنەوە، بە شێوەیەکی گرینگی خەبات و ڕێگایەکی باش بۆ کردنەوەی بەشێک لە ئاستەنگەکان بەرەو سەرکەوتن دەزانین. هەر لەو کاتەش دا پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، زیاتر لە هەمیشە ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە لە هەر شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرگری لە هاونیشتمانانیان بکەن و هەر کاتێک بەرژەوەندیی وڵات و خەڵکی ئێمە بخوازێ، چەکدارانە بەرەوڕووی دوژمن ببنەوە، ئەرکی پێشمەرگایەتیی خۆیان بەجێ‌بگەیەنن و نیشتمانی خۆیان بپارێزن.
لەو بەینە دا، نابێ ئەوەمان لە بەرچاو ون بێ کە هاوکاری و یەکیەتیی کردەوەی هەموو ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەرجی سەرەکیی دەرکەوتنی ئاسۆیەکی تەواو ڕوون بۆ خەباتی ئەو بەشەی کوردستانە و یەکیەتی و هاوهەنگاویی هەموو هێزەکان، هەم گوڕوتینێکی تەواوتر بە بزووتنەوەکەمان دەبەخشێ و هەم خەڵکەکەشمان یەکگرتووتر دەکا و بەرەو خەباتێکی شێلگیر و یەکلاکەرەوە دەیان‌بزوێنێ.
هەر لەو پێوەندییە دا پێمان‌خۆشە جارێکی دیکەش ئاماژە بکەین کە درێژەدان بە دابڕان و دوولەتی دە حیزبی دێمۆکڕات دا، نە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی کورد بە گشتی دایە و نە حدک و حدکاش سوودی لێ‌دەبینن. بە پێچەوانەوە وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی دێمۆکڕات دەبێتە هۆی ئەوەی گرفتێکی گەورەی سەر ڕێگای خەباتمان بڕەوێ و دێمۆکڕاتێکی بەهێزتر لە مەیدانی خەبات دا هەبێ. ئێمە وەک حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان هەر وەک پێشتریش ڕامان‌گەیاندوە ئامادەین ئەو مەسەلەیە بە وەبەرچاوگرتنی ڕێزدانان بۆ مافی یەکتر، مەنتیق و ڕاستییەکانی نێو بزووتنەوەی کوردستان، چارەسەر بکەین.
بزووتنەوەی کورد بە گشتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان، سەرەڕای هەوراز و نشێو و ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی بە هۆی دسستتێوەردانی زلهێزەکان، وڵاتە دراوسێکان، شەڕی داعش و هتد، لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا، پێک‌هاتوە، ئێستاش بە قۆناخێکی هیوابەخش دا تێ‌دەپەڕێ. هەرێمی کوردستان “باشوور”، کە تەنیا بەشێکی کوردستانە کە حکوومەتێکی فیدراڵیی تێ‌دا پێک‌هاتوە و جێگای هیوای هەموو کوردانە، بە داخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی دا تووشی ناکۆکی و ناسازی لە نێوان حیزب و ڕێکخراوەکانی دا بووە، ئەوەش لە کاتێک دا، کە بێجگە لە شەڕی داعیش، کە زیانی گیانی و ماڵیی یەکجار زۆری لێ‌کەوتۆتەوە، قەیرانی ئابوورییش کەندوکۆسپی زۆری بۆ ئەو هەرێمە دروست کردوە، بەڵام بەو حاڵەش دەردەکەوێ هەرێمی کوردستان ئایندەیەکی سیاسیی ڕوونی لە پێشە و ڕەوتە دیپلۆماسی و پێوەندە نێودەوڵەتی و سیاسییەکان، نیشاندەری ئەوەن کە گەیشتنی کورد لەو پارچەیە، بە لووتکەی داخوازی خۆی، واتە سەربەخۆیی، لە دادێیەکی نەک زۆر دوور دا، دوورەدەست نیە.
لە باکوری کوردستان”کوردستانی تورکیە”، لە گەڵ ئەوەی کە پڕۆسەی ئاشتی لە ژێر شوێنەواری ئاڵۆزی و کێبەرکی نێوخۆیی و دەرەکییەکان دا لەبارچووە، جموجۆڵ و هەوڵەکان هەر وا گەرمن و مەسەلەی کورد هەر وا سەرباسی ڕۆژەڤی سیاسییە و ڕەوتی گەشەکردنی خۆی دەپێوێ.
لە ڕۆژاوا “کوردستانی سووریە”، کە تا پێش ئاڵوگۆڕەکانی نێو سووریە، خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان مافی هاونیشتمانەتیشیان پێ ڕەوا نەدەبینرا، ئێستا کورد گەیشتۆتە جێگایەک کە کەوتۆتە بەر سەرنجی زلهێزەکان و لە هاوسەنگییەکان دا شوێنی دیارە. ئەو دەرفەتە نوێیانەی بە دوای ئاڵوگۆڕەکانی سووریە دا ڕەخساون، بەرهەمی گرینگ و مێژوویییان بۆ کوردی ئەو بەشە پێوە دیارە، کە هیوادارین بتوانن بە وریایی و هاودەنگی لە پێناو گەیشتن بە مافی ڕەوای نەتەوایەتیی خۆیان دا کەلکی لێ‌وەرگرن.
هاونیشتمانە بەڕێزەکان
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە کوردستانی تێ‌دا هەڵکەوتوە، بە خێرایی گۆرانی بە سەر دادێ و حیزبی ئێمەش هەوڵ دەدا لە هەر ئاڵوگۆرێک کە لە وڵات و ناوچەکەمان دا ڕوو بدا، بە قازانجی ئامانجی ڕەوامان کەلک وەرگرێ. دیارە لە هەر بارودۆخێک و هەر بەراوەرد و هاوسەنگییەک دا، نەتەوەی ئێمە پشت بە هێزی خۆی و بایەخە مێژویی و نەتەوایەتییەکانی خۆی دەبەستێ، هەر وەک ئەسڵی سەربەخۆیی سیاسی بناخەیەکی جێگیر و نەگۆڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە.
جارێکی دیکەش نەورۆزتان پیرۆز بێ و ساڵی نوێ، ساڵی سەرکەوتن و بەختیاریمان بێ.
مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
نەورۆزی 1396ی هەتاوی
20-03-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,843 kertaa
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-03-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 29-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,843 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,309
Kuvat 105,622
Kirjat 19,137
Liittyvät tiedostot 96,331
Video 1,306
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.406 toinen!