قەزای #خانەقین# لە #باشووری کورستان# پلەی گەرمترین شوێنی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکرد، جگە لەمە پێنج ناوچەی دیکەی عێراق گەرمترین شوێنی جیهانن.
وێستگەی Placerville کە ناوەندەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە و تایبەتە بە کەشوهەوا، خشتەیەکی سەبارەت بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان لەماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکە، قەزای خانەقین ئەمڕۆ چوارشەممە 28-6-2017، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 51 پلەی سەدی. قەزای بەدرە-ش لە پارێزگای واست 50 پلە بووە و لە پلەی شەشەم دێت.
هەروەها عەممارە لە پلەی حەوتەم دێت و 49.6 بووە. ناوچەی حوسێن لە بەسرە لە پلەی نۆیەم دێت و 49.4 بووە. هاوکات ناسریە بە 49 پلەی سەدی لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەندییەکەدا دێت. ناوچەی ڕووفاعی لە پارێزگای زیقار-یش پلەی گەرمای 49 بووە و لە پلەی چواردەمین دێت.
خانەقین گەرمترین ناوچەی باشووری کوردستان و یەکێک لە ناوچە گەرمەکانی عێراقە، نەک تەنها ئەمساڵ، بەڵکو ساڵانی ڕابردووش جاربەجار ڕیکۆردی گەرمترین ناوچەی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە.
28-06-2017