لەشاری #سلێمانی# ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە سێ ڕۆژی جەژندا بەراورد بە جەژنی ساڵی پار کەمیکردووە.
کاروان محەمەد سدیق، وەتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی وت لە 3 ڕۆژی ڕابردووی جەژنی ڕەمەزاندا 8 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە 24 هاووڵاتی برینداربوون وە هیچ گیان لەدەستدان نەبووە.
وتیشی بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو، ئامارەکان دابەزیون و ڕووداوەکان کەمبوونەتەوە، لەساڵی ڕابردوودا 18 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندابوو، 25هاووڵاتی برینداربوون وە 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدابوو.
28-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,487 times