ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی سلێمانی لەڕۆژانی جەژندا
📊 ئامار و راپرسی
لەشاری
سلێمانیسلێمانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە سێ ڕۆژی جەژندا بەراورد بە جەژنی ساڵی پار کەمیکردووە.
کاروان محەمەد سدیق، وەتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی وت لە 3 رۆژی رابردووی جەژنی رەمەزاندا 8 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە 24 هاووڵاتی برینداربوون وە هیچ گیان لەدەستدان نەبووە.
وتیشی بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو، ئامارەکان دابەزیون و رووداوەکان کەمبوونەتەوە، لەساڵی رابردوودا 18 رووداوی هاتوچۆ روویاندابوو، 25هاووڵاتی برینداربوون وە 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدابوو.
28-06-2017