پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، ئەو پلانەی بۆ ڕۆژانی جەژن دایان ڕشتبوو سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوەو دەشڵێت، لە هەرسێ ڕۆژی جەژندا هیچ تاوانێکی کوشتن و دزی کردن ڕووینەداوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 27ی حوزەیرانی2017، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە هەرسێ ڕۆژی جەژندا لە سنووری پارێزگای هەولێر هیچ تاوانێکی کوشتن و دزی و شەر کردنێک ڕووینەداوە.
وتیشی بەپێی ئەو پلانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە هاکاری دەزگا ئەمنییەکانی تر دایان ڕشتبوو بەسەر کەوتووانە جێبەجێکراوەو جەژنێکی ئارام و خۆشیان بەڕێکردووە.
هۆگر عەزیز، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو ئارامییە بۆ هۆشیاری خەڵک دەگەڕێتەوە کە هەمیشە هاوکاری پۆلیس دەکەن.
27-06-2017
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,355 car bînrawe