بۆ یەکەمجار لە #سلێمانی# کچێکی دەرچووی زانکۆ و خولیا بە خوێندنەوە کتێبخانەیەک دەکاتەوە.
رەنگین کچێکی تەمەن 24ی ساڵی دەرچووی زانکۆی سلێمانی بەشی زانستە مرۆییەکانە، ئەو وەک خۆی دەڵێت بەردەوام خولیای کتێب خوێندنەوەی هەبووە، هەر بەو حەزەیەوە بۆتە کارمەندی یەکێک لە کتێبخانەکانی سلێمانی.
لە ئێستاشدا ڕەنگین کتێبخانەیەکی بەناوی (ماڵی ڕەنگین) لە شەقامی سالمی سلێمانی کردۆتەوە و وەک خۆشی دەڵێت یەکەم کتێبخانەیە کە تا 11ی شەو کراوە بێت و کچێک بەڕێوەی ببات.
ئەو پێیوایە هیچ جیاوازییەک لە نێوان کوڕ و کچ دا نیە بۆیە هەر کچێک هەر خولیایەکی هەبێت دەتوانێت کاری تێدا بکات.
کتێبخانە خنجیلانەکەی ڕەنگین زیاتر ستایلێکی مۆدێرنی هەیە و بەدەر لەوەی کتێبخانەیە و کتێبی تێدا دەفرۆشێت، لە هەمانکاتدا شوێنی کتێبخوێندنەوەشی داناوە و کافێیەکی بچوکیشی لەناو کتێبخانەکەدا داناوە.