شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی #موسڵ#، ڕووبەر و ناوی ئه و گەڕک و شوێنانەی لە ژێردەستی داعشدا ماون، ئاشکرا دەکات، داوا لە کەناڵە میدیاییەکانیش دەکات زانیاری لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگ لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ کەمێش پێش ئێستا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانی دژە تیرۆرو فیرقەی 16ی سوپاو هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی تا ئەمشه و نزیکەی 50% لەسەدی موسڵی کۆنیان کۆنترۆڵ کردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگ ڕوونیشی دەکاتەوە، ئه و ناوچانەی هێشتا ئازاد نەکراون بریتین، لە فاروق 2، ناوچەی حەزره و ساده و ئەحمەدییە، ڕاس کور بە خاتوونییه و عەبد خوب و شەهوانیشەوە، مەیدان بە نەبی جەرجیس و مزگەوتی نوری و حەدباو قەلیعات و ئیمام ئیبراهیمیشەوە، باب جەدید بەناوچەی سەعاتیشەوە، باب تۆپ بە بازاڕی نوجێفی و بازاڕی بچوک و پردی کۆنی ئاسنینەوە، لەگەڵ ناوچەی سەرجخانە.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگ دەشڵێت، ڕووبەری ئه و ئه و ناوچانەی هێشتا لە ژێر دەستی داعشدا ماون بریتییە لە، 850م × 1700م. هێزەکانیش لە پێشڕەویدان.
داواش دەکات، هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەوردی لەگەڵ زانیارییەکاندا مامەڵە بکەن، هەڵوێست و زانیاریش لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.
28-06-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,448 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!