ئه و کچەی لە بۆردوومانی هەڵەی فڕۆکەکانی هاوپەيماناندا لە #موسڵ# دايک و باوک، خوشک، داپيرە و باپيرەی لەدەستدا، ئێستا دۆخی تەندروستی باشترە بەڵام هێشتا شۆکی کارەساتەکەی بیرنەچووەتەوە. زەینەب لە ڕووداوەکەدا برینداربووە و لەژێر داروپەردووی ماڵەکەیاندا ڕزگارکراوە. دوای ڕاپۆرتێکی ڕووداو تيمەکانی تەندروستی ئەويان لە موسڵەوە گواستووەتەوە بۆ #دهۆک#، بەڵام هێشتا تەرمی کەسوکاری لە شوێنی خۆيان ماون. ئێستا زەينەب لەگەڵ مامۆژنی دەژی، بەڵام بە هۆی بۆردوومانەکەوە ماڵی ماميشی سەرجەميان بريندار بوون و هێشتا سێ کەسیان لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە.
28-06-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,754 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!