یەکێک لە مامۆستاکانی فیزیک، لە شاری #مەهاباد# بە ناوی (د. سلێمان ڕەسولی) خەڵاتی زانستی (HST 2017) کە یەکێک لە پێشکەوتووترین و باوەرپێکراوترین تاقیگەکانی فیزیکی جیهان، (CERN) ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوکی ئەوروپای بە دەست هێنا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوکی ئەوروپا هەروەها ئەو مامۆستایەی بانگهێشت کردووە کە بۆ ماوەی یەک مانگ لەو ناوەندەدا بەشدار بێت و کاری لێکۆڵینەوەی بکات.
(CERN) گەورترین تاقیگەی جیهان لە بواری فیزیکی گەردیلەیی و فیزیکی ناوکییە؛ ئەو ناوەندە گەورەیە لە شاری جنێفی سویسرایەو لە شاری مێرین لە سنوور فەرەنساو سویسرا هەڵکەوتووە.
(د. سلێمان ڕەسولی) جێگری یەکێتی مامۆستایانی فیزیکی سەرانسەری ئێران و هەروەها بەڕێوەبەری کۆمیتەی زانستی (18) یەمین کۆنفرانسی فیزیکی ئێرانی لە ئەستۆ دایە.
تاقیگەی سێرن لە سێپتەمبەری ساڵی (1945) دامەزراوەو ماوەی (53) ساڵە کارو وچاڵاکی لە بواری فیزیکیدا دەکات.