هەزار و 400 گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی کەمئاوییان هەیە
📊 ئامار و راپرسی
لەگەڵ دەستپێکردنی هاوین و وەرزی گەرما، لانیکەم 1400 گوندی
رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستان تووشی کێشەی نەبوونی ئاو یان کەمئاوی بوونە.
بەپێی ئامارەکانی حکومەت، ئەو گوندانە زیاتر لە 20 خێزانیان لێ نیشتەجێیە، ژمارەی گوندە بێئاوەکانیش کە ژمارەی خێزانەکانیان لە 20 ماڵ کەمترە، زۆر زیاترە.
دانیشتووانی گوندە بێئاوەکان دەڵێن، حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان نادات. بەڕێوەبەری ئاوی ئێرانیش دەڵێت، کێشەی بێئاوی گوندەکان بە تەرخانکردنی 10 تریلیۆن تمەن چارەسەر دەبێت.
بەپێی ئامارەکان، لە پارێزگای
سنەسنە نزیک بە 440 گوند کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە. لە پارێزگای
کرماشانکرماشان ئەو ئامارە ئێستا 93 گوندە، بەڵام بەگوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوی ئەم پارێزگایە، لە وەرزی گەرمادا تاوەکو 300 گوندیش تووشی کێشە دەبن.
لە
ئیلامئیلام بەگوتەی بەرپرسانی ئێستا 46 گوند بە تانکەر ئاویان دابین دەکرێ، بەڵام بە کەمبوونەوەی ئاوەکان لە هاویندا تاوەکو 100 گوند بەرزدەبنەوە. پارێزگای
لوڕستانلوڕستان بێ کێشەترین پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوی گوندەکانی لوڕستان دەڵێت، 10 گوند بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان دابیندەکرێ، ئەگەریش هەوا زۆر گەرم بێت، تاوەکو 20 گوند بەرزدەبنەوە.
لە پارێزگای
ورمێورمێ زیاتر لە 500 گوند کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
بەپێی پلانی حکومەت بۆ چارەسەککردنی کێشەی ئاو، ئەو گوندانە لە ئەولەوییەتدان کە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە. پێشبینی دەکرێ تاوەکو چوار ساڵی دیکە 92%ی گوندەکان کێشەی ئاویان چارەسەر بکرێت.
27-06-2017