وتەبێژی #وەزارەتی پەروەردە# ڕایگەیاند، بۆ وەرزی نوێی خوێندن داوای دامەزراندنی حەوت هەزار مامۆستایان کردووە، لە پسپۆرییە جیاوازەکان.
#سامان سیوەیلی# ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری پەروەردە ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت، بە داواکارییەکانی وەزارەتەکەی خستبووەڕوو.
وتيشی، لە ڕاپۆرتەکەدا، داواکراوە حەوت هەزار مامۆستا لە پسپۆرییە جیاوازەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابینبکرێت.
سیوەیلی دەڵێت، ڕەنگە حکومەت پێش کردنەوەی وەرزی نوێی خوێندنلەم هاوینە وەڵاممان بداتەوە جا ئیتر بە گرێیەستە یان بە هەمیشەییە ئەوە حکومەت خۆی دەیزانێت، ئێمە داوای حەوت هەزار پسپۆریمان کردووە.
بەوتەی ئەو، ئه و پسپۆرییانەی زیاتر داواکراون، دەرچووی بەشە زانستییەکانن. وەرزی نوێی خوێندن ساڵانە لە مانگی ئەیلول دەست پێدەکات.
ساڵی پار بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە مامۆستایانەوە دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواکەوت، لە سلێمانی و هەڵەبجەش مانگی کانوونی دووەمی 2017 وەرزی نوێ دەستیپێکرد.
26-06-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,537 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!