تەنها لە یەکەم رۆژی جەژندا زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە
📊 ئامار و راپرسی
وتەبێژی
گەشتوگوزاری سلێمانیگەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەنها لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار لە رێگەی مەرز و بازگە و فڕۆکەخانەوە روویان لە سلێمانی کردووە.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە دواڕۆژی وت تەنها لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا واتە 25ی حوزەیران، لە رێگەی مەرزی باشماخ و بازگەکانی (عەربەت، تاسڵوجە، کەڵەوانان) و فرۆکەخانەوە 10 هەزار و 548 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.
وتیشی لە ماوەی سێ رۆژی 22، 23، 24ی حوزەیرانی 2017، لە رێگەی مەرزی باشماخ و بازگەکانی (عەربەت، تاسڵوجە، کەڵەوانان) و فڕۆکەخانەوە 19 هەزار 716 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.
بەپێی ئامارێکی گەشتوگوزار لە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوودا 44 هەزار و 677 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە، هەروەها لە تەواوی ساڵی رابردوودا 728 هەزار و 823 گەشتیار روویان له و شارەی هەرێمی کوردستان کردووە.
26-06-2017