بێدەنگی ئاسمان
فیلمێکی سینەمایی کوردییە بەناوی بێدەنگی ئاسمان یەکشەممە
25-06-201725-06-2017 لە فێستیڤاڵی سینەمایی ڕیڤەری نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا نمایش دەکرێ، پێشتریش ئەو فیلمە کوردییە لە 25 فێستیڤاڵی تری سینەمایی لە وڵاتە جیاجیاکانی دنیا نمایش کراوە.
پشتیوان عەبدوڵڵاپشتیوان عەبدوڵڵا سیناریستی فیلمەکەیە
دەرهێنەری فیلمەکە
جوبرائیل ئەبوبەکرجوبرائیل ئەبوبەکر ناسراو بە تۆفانە و سیناریستی پشتیوان عەبدوڵڵایە و کرۆکی فیلمەکەش باس لە سەربەخۆیی و خەونی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی دەکات.
تۆفان دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: ماوەی فیلمەکە 100 چرکەیە و دژایەتی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکات و دووپات لەوە دەکاتەوە کە هیچ کەس ناتوانێ ڕێگە لە ئازادی مرۆڤ بگرێ.
بێدەنگی ئاسمان لە سێ مانگی ڕابڕدوو لە 25 فێستیڤاڵی سینەمایی لە وڵاتانی دنیا پێشان دراوە، خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی لە کەنەدا و ڕووسیا وەرگرتووە و لە فێستیڤاڵی بابلی
عێراقعێراقیش خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێ دراوە.