دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
مەسعود بارزانی
29ی ڕەمەزان 1438ی کۆچی
24-06-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,037
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!