چالاکوانی ژنان لە #سۆران# دەلێت، ئەو لێکتێنەگەیشتنەی نێوان هاوسەرەکان، وادەکات کێشەی لێدروست بێت و تا دەگاتە ئاستی ئەوەی کێشەکە قوڵ بێتەوە بۆ ئاستی توندوتیژی خێزانی، بۆیە ناکرێت هاوسەرگیری لەسەر بنەمایەکی ناتێگەیشتنانە ئەنجام بدرێت، کە بزانرێت کێشەی لێ دەکەوێتەوە.
دەشلێت: پیاوان تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئاستی ئەوەی ڕێز بۆ بەرامبەری دابنێت، بەڵکو دەیەوێت هەموو شتێک بگێڕێتەوە سەر ژن، بەتایبەت کێشە ئابوری و دەرونییەکانی تێکەڵ بە لایەنە کۆمەڵایەتیەکان دەکات، لە ئەنجامدا بە توندو تیژی بە ڕامبەر بە ژنان چارەسەریان دەکەن.
وتیشی: بۆیە دەبێت ژنان لە بەرامبەر ئەو کێشە و زوڵمەی لە سەریان هەیە بەئاگا بێنەوە، بکەونەخۆیان ڕووبەڕووی ئەو ستەمە ببنەوە کە دەرهەقیان دەکرێت، چونکە تا دێت ڕێژەی ژن کوشتن و خۆسووتاندن و توندوتیژییەکانی دیکە ساڵ دوای ساڵ لە هەڵکشان دایە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,656