شەش کوردی دیکەی ئێزدی لە سووریا رزگارکران
📊 احصائيات واستفتاءات
شەش کوردی دیکەی
ئێزدیئێزدی بن دەسەڵاتی
داعشداعش لە وڵاتی
سووریاسووریا رزگارکران و گەیشتنە شوێنێکی ئارام، دوو لە رزگارکراوەکانیش کەسوکاری
نادیە مورادنادیە مورادن.
خەیری بووزانیخەیری بووزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهاوکاری
نووسینگەی رزگارکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستاننووسینگەی رزگارکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش کوردی دیکەی ئێزدی لە هەردوو شاری رەققە و مەیادینی سووریا رزگارکراون و گەیشتوونەتە شوێنێکی ئارام.
بووزانی چەندین زانیاری دیکەی لەبارەی ئه و رزگارکراوانە ئاشکراکرد و گوتی: له و شەش رزگارکراوە دوویان ژنن و چواریش منداڵن، خەڵکی گوندەکانی
کۆچۆکۆچۆ و
سیبا شێخ خدرسیبا شێخ خدری قەزای
شنگالشنگالن.
وەک خەیری بووزانی ئاماژەی پێدا، یەکێک لە رزگاربووەکان برازا و، یەکێکیشیان ژنبرای نادیە موراد،
باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانەباڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، چاوەڕێن ئەمڕۆ شەممە 24\6\2017 بگەنەوە نێو کەسوکاریان لە سنووری پارێزگای دهۆک.
دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەوروبەری، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش و تاوەکو ئێستاش 3030 کەس رزگارکراون و هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزاری دیکە دیارنییە.
نادیە موراد، تەمەن 24 ساڵ، لە مانگی 8ی 2014 لە گوندی کۆچۆ لەلایەن داعشەوە رفێندرا، دوای رزگاربوونیشی بە گێڕانەوەی ئازارەکانی نێوبانگێکی زۆری پەیداکرد.
نادیە بۆ یەکەمجار لە رۆژی 16-9-2015 لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتارێکی پێشکەشکرد و چیرۆکی خۆی وەک کچە کوردێکی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش گێڕایەوە.
جگە لەوەی نادیە موراد ئێستا باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، گۆڤاری تایم-یش بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی 2016 دەستنیشانی کردبوو.
25-06-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!