ڕژێمی ئێران کاسبکارێکی دیکەی کوردی کوشت
کاسبکارێکی (
کاروانچیکاروانچی) یەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی
ئێرانئێرانەوە بە ئامانج گیراو کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موراد عەرەبی، تەمەن 32 ساڵ کاسبکارێکی خەڵکی گوندی
ئەبنەئەبنەی سەربە شاری
ورمێورمێیە کە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە ناوچەی کەنداڵۆکەی نێوان سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە، کە ناوبراو، خێزاندار بووە و دوو کچ و کوڕێکی هەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە موراد عەرەبی دووەمین کاسبکاری کوردە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ڕژێمی ئێرانەوە کوژراوە، هەفتەیەک پێش ئێستا سیروان عەزیزی لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەی لێکرا و کوژرا.
دوارۆژ
22-06-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!