دهۆک.. لەمانگی رەمەزاندا 9 کەس گیانیان لە دەستداوە
📊 统计和调查
لێپرسراوی راگەیاندنی هاتووچۆی
دهۆکدهۆک، ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە مانگی رەمەزاندا بڵاودەکاتەوە کە لە ئەنجامی 73 رووداو 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رائید ئازاد تەها، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، رووداوەکانی هاتووچۆ لە چاو دوو ساڵی رابردوو کەمیکردووە.
وتیشی لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک 73 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەو هۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتێکدا ئەگەر بەراورد لەگەڵ مانگی رەمەزانی ساڵی 2016 بکەین 87 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو 8 کەس گیانیان لە دەستدابوو 74ی تریش بریندار ببوون.
دوارۆژ
24-06-2017
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!