لە شارۆچکەیەکی #باکووری کوردستان# مۆزایکێک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
مەهمەت داغ، جووتیارێکی باکووری کوردستانە و لەمیانی کێڵانی پارچە زەوییەکەی خۆی لە شارۆچکەی #بەسنی# سەر بە #سەمسور#، پارچە شوێنەوارێکی دۆزیوەتەوە کە درێژییەکەی چوار مەترە و هێما و نووسینی جۆراوجۆری لەسەرە.
ئەو جووتیارە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەی لە دۆزینەوەی کەلەپوورێکی وەها ئاگادارکردووەتەوە.
بەپێی توێژینەوەی سەرەتایی کە لەلایەن شوێنەوارناسانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەوە ئەنجامدراوە، مۆزایکەکە تەمەنی هەزار و 500 ساڵە و بۆ سەردەمی ڕۆمەکان دەگەڕێتەوه.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانه بڕیاری داوە کاری ورد لەسەر شوێنەوارەکە بکات.
رووداو
23-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,095 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!