图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,240
图片 106,491
书籍 19,255
相关文件 96,945
Video 1,380
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەدوای پەلاماری شنگالەوە 9900 کوردی ئێزدی کوژران یان ڕفێنراون
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەدوای پەلاماری شنگالەوە 9900 کوردی ئێزدی کوژران یان ڕفێنراون
统计和调查

لەدوای پەلاماری شنگالەوە 9900 کوردی ئێزدی کوژران یان ڕفێنراون
统计和调查

ساڵی ڕابردوو، #کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی و سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە# کە ڕێکخراوێکە لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردەکات، ڕایگەیاند کە توندوتیژییەکانی #داعش# لە دژی کوردی #ئێزدی# لە #شنگال# و دەوروبەری دەچێتە خانەی #جینۆساید#ەوە. داعش خۆیشی هیچکات نەیشاردووەتەوە کە دەیەوێ لەڕێی کوشتن، بەکۆیلەکردن و بڕواپێهێنانی زۆرەملییەوە شوێنکەوتووانی ئایینی ئێزدی لەناوبەرێ. ئەوەی هەتا ئێستا دیار نییە ئەوەیە قەبارەی توندوتیژییەکانی داعش لەدژی ئەو کۆمەڵگە کوردییە چەند بووە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوە، تیمێکی چوار کەسی دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی کرد و پوختەی لێکۆڵینەوەکەشیان لە گۆڤاری (فۆرین ئەفەیرز)ی ئەمریکی بڵاوکردەوە.
لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئامار و ژمارەی جیاواز لەبارەی کوژراو و ڕفێنراوانی ئێزدی خراوەتەڕوو. ژمارەکان باسی 2500 بۆ 5000 کوژراو و زیاتر لە 6000 ڕفێنراو دەکەن، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا ئێستا ئەو ژمارانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی (فۆرین ئەفەیرز)، بە دۆکیومێنتکردنی ژمارەی کوژراوان و ڕفێنراوەکان تەنیا بۆ ئەوە گرنگ نییە کە وەکوو بەڵگەیەک بەدەستی دادگا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە بێ‌، بۆ ئەوەی دواجار توندوتیژییەکان بخرێنە چوارچێوەی تاوانی جینۆسایدەوە، بەڵکو ئەو داتایانە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی، هەوڵەکانی ڕزگارکردنی ئەوانەی هەتا ئێستا لەژێر دەستی داعشدان و دانانی ستراتیژێکی تۆکمەی چاودێریی تەندروستیش بایەخێکی زۆریان هەیە، ئەوە جگە لەوەی ئەو جۆرە دۆکیۆمێنتانە بۆ هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی ئاشتەوایی نێوخۆییش گرنگن.
بۆ ئەنجامدانی ئەو لێکۆڵینەوە مەیدانییە، تیمی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە لە 13 کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 1300 خێزاندا کردووە و لەبارەی کوشتار و ڕفاندنی ئەندامانی خێزانەکە لەلایەن داعشەوە پرسیاریان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو 1300 خێزانەی قسەیان لەگەڵ کراوە، 988 خێزانیان کوردی ئێزدی خەڵکی ناوچەی شنگال بوون، 19 خێزانیش ئێزدیی خەڵکی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای #مووسڵ# بوون. ئەوانی دیکە 105یان کوردی #شەبەک#، شەش #تورکمان#، 83 کوردی سوننە، 86 عەرەبی سوننە و 13 خێزانیش ئاشووری بوون. تێکەڵکردنی ئایین و خەڵکانی دیکەی جگە لە ئێزدی لە لێکۆڵینەوەکە بۆ ئەوە بووە بەراوردێک لە نێوان کوژراوانی کوردی ئێزدی و خەڵکانی سەر بە ئایین و نەتەوەکانی دیکە بکرێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە، لە چەند ڕۆژی هێرشەکانی داعشدا لە ناوچەی شنگال لە ئابی 2014، نزیکەی 9900 کوردی ئێزدی (واتە 2.5%ی دانیشتووانی ناوچەکە) کوژراون یان ڕفێنراون. لەو ژمارەیە 3100 کەسیان کوژراون کە 1400 کەسیان بە گوللە، سەربڕین و زیندەبەچاڵکردن بووە. 1700 کەسیشیان بەهۆی برسێتی یان تینوێتی مردوون. 6800 کەسەکەی دیکەش (واتە 1.7% دانیشتووە ئێزدییەکانی ناوچەکە) ڕفێنراون.
لە کاتی ئەنجامدانی ڕاپۆرتە مەیدانییەکەدا 4300 کەس (واتە نزیکەی 67%ی ڕفێنراوەکان) ڕزگاریان ببوو، 2500 کەسیش (واتە زیاتر لە 33%ی ڕفێنراوەکان) شوێنبزر بوون.
ژمارەیەکی وردی دانیشتووانی کوردی ئێزدی ناوچەی شنگال لە کاتی هێرشەکەدا بەردەست نییە، جیا لەمە ژمارەی کوژراو و ڕفێنراوەکان دەکرێ هێشتاش لەو ژمارانە زیاتر بێ کە لە ڕاپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی نادیار لە خێزانەکان هەموو ئەندامەکانیان ڕفێنراون یان کوژراون، بۆیە هیچ کەسێکیان نەماوە چیرۆک و بەسەرهاتی خۆی و خێزانەکەی باس بکات.
توندوتیژییە تایفییەکانی عێراق بەشێوەیەکی تایبەت پیاوانی کردووەتە ئامانج. بەڵام لێکۆڵینەوە مەیدانییەکەی (فۆرین ئەفەیرز) دەریدەخات داعش لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر کوردی ئێزدی گوێی بە تەمەن و ڕەگەز نەداوە. بۆیەش لەو خێزانانەی وەکوو کەیس وەرگیراون، 1%ی خێزانەکان تەنیا یەک کەسیان دەربازی بووە و زیندوو ماوە، ئەندامانی دیکەی خێزانەکان یان کوژراون یان ڕفێنراون یان شوێنبزرن.
لە کاتی هێرشەکانی داعشدا، ڕێژەی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ لە ناوچەی شنگال 41.2٪ی دانیشتووان بووە، ڕێژەی ڕەگەزی مێیینەی ناوچەکەش 49.4% و نێرینەش 51.6% بووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ قوربانیی سەرەکیی هێرشەکانی داعش بوون، بەجۆرێک نزیکەی 93%ی کوژراو و مردووەکانی سەر چیای شنگال لەکەسانی سەر بەو تەمەنانە پێکدێن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ ناتوانن وەکوو کەسانی پێگەیشتوو لە کاتی هێرشەکاندا ڕابکەن یان خۆیان دەرباز بکەن، هەروەها تەنیا 18.8%ی منداڵە ڕفێنراوەکان توانیویانە ڕابکەن یانیش بە هەر شێوازێکی دیکە ڕزگاریان ببێ. ژمارەی کوژراو و ڕفێنراوەکان لە نێوان دوو ڕەگەزەکەدا لەیەک نزیکە.
شایەتحاڵە ئێزدییەکان ئاشکرایان کردووە چارەنووسی کچ و کوڕە ئێزدییەکان تەواو جیاواز بووە، لە کاتێکدا کچەکان یان وەکوو دیاری بە چەکدارەکانی داعش دراون یان فرۆشراون، کوڕەکان بە زۆرەملی ڕەوانەی کەمپەکانی مەشقی داعش کراون.
یەکێک لەو ڕەخنانەی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریکا دەگیرێ، ئەوەیە کە دەیانتوانی ڕێگە لە کوشتار و ڕفاندنی کوردی ئێزدی بگرن، بەڵام ڕاپۆرتی گۆڤارە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەگەر هەوڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نەبوونایە هێرشەکانی داعش ئاکامی زۆر قورستریان دەبوو، دەیان هەزار کەسی دیکە دەکوژران یان دەڕفێنران. بەڵام ئەگەر هاریکارییەکان خێراتر گەیشتبان ژیانی خەڵکانێکی زیاتر ڕزگار دەکرا.
سەرەتای مانگی ئابی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری. لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هەزاران کوردی ئێزدی کوژران، ڕفێنران و ئاوارە بوون. لە ئاداری 2015، نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کوشتار و ڕفاندن و بە کۆیلەکردنی کوردە ئێزدییەکانی لەلایەن داعشەوە بە کردەوەی جینۆساید هەژمارکرد.
ساڵێک دواتر و لە ڕۆژی 14ی ئادار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بە کۆی دەنگ توندوتیژییەکانی داعشی لەدژی کوردانی ئێزدی، شیعەکان، مەسیحییەکان و گروپەکانی دیکە بە جینۆساید دانا.
چارەنووسی 9900 کوردی ئێزدی
3100 کەس کوژراون
1400 بە گوللە، سەربڕین و زیندە بەچاڵ
1700 بەهۆی برسێتی و تینیوێتی
6800 ڕفێنراون
4300 کەس ڕزگارکراون
2500 شوێنبزرن
رووداو
23-06-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,324
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 23-06-2017
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 23-06-2017 (7 年份的)
城市: 辛贾尔
城市: 摩苏尔
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 战争罪行
Technical Metadata
项目质量: 80%
80%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 23-06-2017
此产品最近更新( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ):23-06-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,324
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,240
图片 106,491
书籍 19,255
相关文件 96,945
Video 1,380
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!