- ڕێکخراوی ژینگە بۆ تەندروستی و خزمەت بە هاوکاری، خۆپاراستنی تەندروستی #گەرمیان# ئاگادارییەکیان بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بە مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای کولێرا دەدەن.
- پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# ئاشکرایدەکات کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەریەکە لە سنووری قەزای #دەربەندیخان# و #دوکان#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە زیاتر لە 200 دۆنم پوش و پاوان و گەنمی جوتیاران سووتاوە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزە ڕایگەیاند: تیمێکی تیرۆریستی کە بە نیازبوون کردەوەی تیرۆریستی و نائەمنی لە نێوخۆی وڵات دروستبکەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە شاری #سنە# پێیان زانرا و دواتر لە پێکدادانێکدا سێ کەس لە تیرۆریستەکان کوژران و کەسێکیان دەستگیرکرا.[2]
- پۆلیسی #کەرکووک# دەستگیرکردنی 40 گومانلێکراو و داواکراوی ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا کە ئەمڕۆ لەشارەکە ئەنجامیدا.
- ژمارەیەک لەکەسایەتی و سەرۆک هۆزەکانی کەرکووک ئەمڕۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی عەشایەریان لەباشوری خۆرئاوای پارێزگاکە ڕاگەیاندو خۆیان بێ بەریکرد لەهەر کەسێکی سەر به و هۆزانە کە پەیوەندی بە داعشەوە هەبێت.[3]
- ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی بەختیاری لە شاری سلێمانی بە سەربڕدراوی دۆزرانەوە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت شوێن پێی ئه و کەسانەی کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە دۆزراوەتەوە.[4]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,615
Escriba su comentario sobre este artículo!