شەهيد سەعدی گەرمکی
ناوی تەواوی(سەعدی محەمەد عەبدوڵلا)يە، ناسراو بوو بە(سەعدی گەرمکی) ساڵی 1950لە گوندی(گەرمکی #ساتوقەڵا#) ی ناحيەی #تەقتەق#ی شارۆچکەی #کۆيە# چاوی بەژيان هەڵێناوە، لە ساڵی(1970-1975) لەشۆڕشی ئەيلول دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی 1977 پەيوەندی بەرێکخسنتەکانی(#کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#)ەوە دەکات، ساڵی 1981پەيوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات و لە سنوری تيپی 93ی کۆيە هاوشانی تيپەکەی چەندين چاڵاکی قارەمانانەی ئەنجام داوە، بەشداری چالاکی ساڵی 1982ی تيپی 93ی کۆيەی کردووە لەناو شارۆچکەی تەقتەق بۆ دەستگرتن بەسەر(تابيعەيەک) و ڕۆنيۆيەک بۆ سەرکردايەتی ئه و کاتی #يەکێتی نيشتمانی کوردستان#يان ناردووە بەمەبەستی گەشەکردنی دەزگای چاپ و بلاو کردنەوەی شۆڕش، ئەم پێشمەرگە قارەمانە لە شەرێکی نەخوازراوی ناوەخۆی نێوان(#حزبی شيوعی عێراق# و يەکێتی نيشتمانی کوردستان) لە گوندی(باداوە)ی بناری کۆسرەت لە ڕێکەوتی(#15-04-1983)# لەگەڵ(شەهيد شەماڵی باخ)ی فەرماندەی تيپەکەيی و شەهيد سەربازی جێگری تيپی 93ی دەشتی کۆيە و شەهيد کامەران دەچنە کاروانی شەهيدانی کوردستان و قوربانيانی شەڕی ناوەخۆ.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,038
Escriba su comentario sobre este artículo!