کچێکی کوردی #باشووری کوردستان# لە کۆنگرێسی ئەمریکا مەدالیای زێڕی پێدەبەخشرێت، ئەوەش دەبێتە یەکەم کچە کوردی ئەمریکی کە ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
پەیام شوانی ڕۆژی یەکشەممە 21-6-2017، لە کۆنگرێسی ئەمریکا مەدالیای زیڕی وەرگرت، مەدالیاکە ساڵانە کۆنگرێس به و ئەمریکیانەی دەدات کە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 23 ساڵیدایە.
-مەدالیاکە لەسەر بنەمای کاری خۆبەخش و سەرکەوتن لەسەر ئاستی خوێندن و کەسی دەدرێت.
پەیام یەکەم کوردی ئەمریکییە تاوەکو ئێستا ئه و خەڵاتەی وەرگرتبێت، تەمەنی 19 ساڵە و ماوەی نۆ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە ویلایەتی یووتا دەژین، خاوەنی بەکالۆریۆسێکە و ئێستا دەیەوێت بڕواتە کۆلێژی پزیشکی.