فیدراسیۆنی پەنابەران: 48 کۆچبەری کورد بێسەروشوێنن
سەرپەرشتیاری
فیدراسیۆنی پەنابەرانفیدراسیۆنی پەنابەران ئاشکرایدەکات، 48 کۆچبەری کورد بێسەروشوێنن و دەشڵێت، لە کۆتایی ساڵی (2015)ەوە تائێستا زیاتر لە 158 کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستداوە.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقعێراقی لە
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2017 بە دواڕۆژی وت ئەمڕۆ 66 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر
پەیماننامەی جنێفپەیماننامەی جنێف پەیوەند بە مافەکانی پەنابەران، بەڵام سات بەسات وڵاتانی ئیمزاکەری ئه و پەیماننامەیە پاشەکشێ دەکەن و له و مەرج و بڕیارانە کە کاتی خۆی دەریانکردووە.
سەبارەت بە پەنابەرانی کورد ئاری جەلال، وتی لەکۆی 54 کۆچبەری کوردی بێسەروشوێن بوو کە خنکاون یان سووتاون، تا ئێستا چوار تەرم دۆزراونەتەوە و بەپێی یاسای یۆنان دەبێت دوای دوو ساڵ دەستبکەین بە مامەڵە و تەرمەکان بگەڕێنینەوە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشدا لە کۆتایی (2015)ەوە زیاتر لە 158 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆچکردن گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان لە دەریای ئیجەدا خنکاون، لە ساڵی (2014)ەوە زیاتر لە 100 تەرمی کۆچبەری کوردمان گەڕاندۆتەوە بۆ هەرێم.
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران، ئەوەشی خستەڕوو رەوشی پەنابەران بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئەوروپا رۆژ بە رۆژ روو لە خراپبوون دەکات.
هێمای بۆ ئەوەشکرد بەهۆی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی کورد و عێراقی بەگشتی کاتی خۆی نووسراومان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە دەرئەنجامدا بڕیاری 261ی لێکەوتەوە ئه و دیپۆرتکراوانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بوون قەرەبووکرانەوە و گەڕێنرانەوە سەر کارەکانیان و زەوییان وەرگرت، بەڵام بەداخەوە لە پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ نەکرا.
ئاری جەلال، باسی لەوەشکرد لە ساڵانی (2005 تا 2011) زیاتر لە شەش هەزار و 500 پەنابەری کورد دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران لە هۆتێل گراند ملنیۆم، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی لەژێر ناوی (بەخواستی خۆمان نییە، ناچار دەکرێین کۆچ بکەین)، رۆژی پەنابەرانیان بەکردنەوەی پێشانگەیەکی وێنەیی گیانلەدەستدراوانی کۆچ و چەند چالاکییەک بەرزڕاگرت.
لە بەیاننامەیەکیشدا فیدراسیۆنەکە داوایکرد دیپۆرتی پەنابەران رابگرن، کە لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و حکومەتی عێراقەوە رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە، داواشدەکەن ئه و کۆچبەرە کوردانەی بێسەروشوێنن و پشکنینی (DNA)یان بۆ ئەنجامدراوە بدۆزرێنەوە.
دوارۆژ
20-06-2017