جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی 9 پڕۆژەی سنووری ئیدارەی گەرمیان تەرخاندەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، هەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەدابنیکردنی زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکانی ئیدارەی گەرمیان.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، ئەو پارەیە بۆ تەواوکردنی 9 پڕۆژەی جۆراوجۆری دەڤەری گەرمیانە، کە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە پەکخراون.
لە 27ی شوباتی 2017، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و بەڵێنیدا کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دەڤەرەکە بکات.
دوارۆژ
19-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,208 kertaa