بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک ڕایگەیاند، بڕی 12 ملیار و نیو دیناریان بەدەستگەیشتووه و دەستیان بەدابەشکردنی کردووە بەسەر جوتیارانداو بڕیاریشە تەواوی پارەی گەنمی ساڵی 2017 دابەشبکرێت.
مەهدی موبارە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بەخەندان-ی ڕاگەیاند، دوانزە ملیارو نیو دینار پارەی گەنمی ساڵی 2017ی جوتیارانی کەرکووک گەیشتووەتە دەستیان و دابەشیانکردووه و بڕیاریشە بەم نزیکانە هەموو پارەی ئەمساڵ دابەشبکرێت.
رونیشکردەوە، بڕی 87 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵەکانی 2014و 2015و 2016 جوتیارانی کەرکووک لای بەغدایە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک هەروەها وتیشی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 211 هەزار تەن لە جوتیاران وەرگیراوه و پێشبینی دەکەین بڕی گەنمی ئەمساڵی کەرکووک زیاتربێت و بگاتە زیاتر لە 240 هەزار تەن، تا ئێستا نزیکەی 125 هەزار تەن وەرگیراوە.
ماوەی زياتر له دوو ساڵە حکومەتی عێراق پارەی بەشە گەنمی جوتیارانی خەرجنەکردووە.
خەندان
19-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,782 mal angesehen