- کاتژمێر 4:00 بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک چەتەی داعش، هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی سدیق لە گوندی حلێوەی ڕۆژئاوای شارۆچکەی #خورماتوو#-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین. دوای دوو کاتژمێر شەڕکردن، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی چەتەکانی داعش-یان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی خورماتوو تێکشکاند و دوو چەتەیان کوشت و دووانی دیکەش خۆیان تەقاندەوە. زیانی پێشمەرگە تەنها یەک بریندار بوو.
- ڕۆژنامەنووس #ژین ئەڤیندار#، پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەژە#، لە کاتی ڕوومالکردنی هەواڵ لە پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی قادسیەی شاری ڕەقە بریندار بوو.[1]
- بنکەکانی تۆماری سیستمی بایۆمەتری مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان داخران و میلۆنێک و 202 دوو هەزار 200 مووچەخۆر تۆمارکراون.[2]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 18,770