📊 Artikelen 374,776 | Fotos 59,336 | Boeken 11,063 | Gerelateerde bestanden 43,608 | 📼 Video 168 | 🗄 Bronnen 14,821
5 Actieve bezoekers op Kurdipedia!
🏠|📧|Over!|Bibliotheek|📅
🏠 Beginpagina|📧 Contact|💡 Over!||
|
📅 Vandaag 04-07 in de geschiedenis
📅Chronologie van de gebeurtenissen
📅 Dagen
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📂 Meer ...
📅04 July
📝 Bewijsstukken
📊 Statistieken en enquêtes
✌️ Martelaren
💚 Martelaren (Al-Anfal)
☪ ISIS's slachtoffer
😞 Slachtoffer / burgeroorlog
👩 Geweld slachtoffer
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📕 Kemalisme, Turkse wetenschapsbeoefening en de Koerdische kwestie
Hans Alderkamp, Ismail Beşikçi, Yücel Yeşilgöz
Onderwerpen: mensenrechten, Koerdistan, Recht van meningsuiting, Koerden, Sociologie, Statistiek
1998
📕 Het Idioom Van De Koerdische Muziek Toonladders
Salah Raouf
2017
👫 Michiel Leezenberg
Michiel Leezenberg studeerde Klassieke Talen, Filosofie en Algemene taalwetenschap aan de Universiteit van Amsterdam. Hij promoveerde in 1995, en is momenteel verbonden aan de afdeling Wijsbegeerte. In de jaren negentig verbleef hij geruime tijd voor onderzoek in het Midden-Oosten. Hij schrijft sinds 2002 geregeld bijdragen voor Boeken, onder meer over filosofie, ideeëngeschiedenis en politiek en cultuur van de islamitische wereld. Van zijn hand verschenen onder meer het met de Socrates-wisselbe
👫 Shene Baban
Kandidaat op 21 maart, nummer 13 is Shene Baban. Ik ben geboren in Suleimaniyah, het Koerdische deel van Irak, en opgegroeid in het mooie zuiden van Nederland. Ik ben op mijn vijfde levensjaar naar Nederland gekomen waar ik me al snel thuis voelde in onze prachtige stad Roermond. Hier heb ik mijn tienerjaren doorgebracht en op school gezeten.
Ik ben afgestudeerd psycholoog en maatschappelijk betrokken. Ik help al jaren mee met het organiseren van Examentrainingen voor alle jongeren uit Roermond
📊 شەنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوە | 🏷️ Groep: Statistieken en enquêtes | Artikel taal: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
شەنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوە
📊 Statistieken en enquêtes


بەرپرسانی قەزای شەنگال ئاشکرایدەکەن، بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزاکەیان پێویستیان بە 10 ملیار دۆلارە، تاوەکو ئێستاش بەهۆی کێشەی سیاسی و خزمەتگوزاری تەنها لە 1% خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە.
بەپێی رووپێوێکی قائیمقامیەتی قەزای شەنگال، رێژەی 85%ی سەنتەری قەزاکە وێران بووە، لە کۆی هەشت هەزار و 105 خانووی هاووڵاتییان لە شارەکە، پێنج هەزار و 300 خانوو وێران بوون، دوو هەزار دووکانیش بە تەواوی خاپوور کراوە، له و رێژەیەش کە نزیکەی سێ هەزار خانوو دەبێت لە 15% بۆ 50% زەرەریان پێگەیشتووە.
هەر بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 10 هەزار خانوو لە ناحییەی سنونێ و کۆمەڵگای دووگر و خانەسوور و دۆلا و ناحیەی گرعزێر و ناحیەی بلێ وێرانکراوە.
مەحما خەلیل، قائیمقامی قەزای ناوەندی شەنگال، لەوبارەیەوە بۆ دواڕۆژ ئەوەدەخاتەڕوو، تیمێکی ئەندازیاریی ئەوان هەڵساون بە خەمڵاندنی زیانەکانی داعش و هەموو کەرتەکانیشیان دیاریکردووە، بەپێی راپۆرتەکە بۆ ئەوەی شنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش سێی ئابی 2014 پێویستمان بە 10 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووی مەعنەوی خەڵک.
مەحما خەلیل، ئاماژەش بەوەدەکات، داوامان کردووە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەژێر سێبەری حکومەتی هەرێم بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکرێت، هەروەها سەندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە کەسانی دەوڵەمەند و خێرخواز و وڵاتانی کۆمەکبەخش تەرخانبکرێت و یارمەتیمان بدرێت هاوشێوەی سەندوقی مارشال، چەندین وڵاتیش بەڵێنی هاوکارییان داوە وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا.
هەر بەپێی داتا و ئامارەکان بەر لە هاتنی داعش دانیشتوانی قەزای شەنگال و دەورووبەری بەپێی کۆبوونی خۆراک 450 هەزار کەس بووە، ناحیەی گرعزێریش نزیکەی 80 هەزار کەس بوو، بە هەردوو قەزاکەش ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە لە نێوانی 515 تا 530 هەزار کەسدا بووە، بەڵام لەئێستادا تەنها 1% دانیشتوانی شارەکە گەڕاونەتەوە قەزاکە.
مەحما خەلیل، دەڵێت حکومەتی عێراق و پارێزگای نەینەوا هیچ هاوکارییەکیان نەکردوون و ئومێدیشم نییە لە ئایندە بیکەن، چونکە ئێمە ئێزیدین و دەڤەرەکەش کوردن.
مەحما، راشیگەیاند دوو کێشەی سەرەکییان لە شەنگال هەیە یەکەمیان سیاسییە و ئەوی دیکەشیان خزمەتگوزارییە، بە نووسراوی رەسمی داوکاریی پارێزگای مووسڵ و حکومەتی خۆجێی شەنگال داوایان لە چەند هێزێک کردووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن، هەروەها کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا هۆکارێکی دیکەی نەگەڕانەوەی خەڵک و کێشەکانی شەنگالە، نە بەغدا و نە هیچ لایەنێکی تر هاوکاریی نەکردووین بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان.
ئه و بەرپرسەی شنگال، ئەوەدەخاتەڕوو، خەڵکی شەنگال داوادەکەن ناوچەکەیان بکرێت بە پارێزگا بۆ ئەوەی خەڵک لە جینۆسایدی داهاتوو و لە رۆتینی ئیداری رزگاریان بێت.
ناوبراو، وتیشی بەغدا بەڵێنەکانی نەبردە سەر، ئێستاش بەڵێنیش دەدات و نایکات، بۆیە شەنگال لەسەر کاغەز سەر بە نەینەوایە.
راپۆرتەکەی قائیمقامیەتی قەزای شەنگال، ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیانە مرۆییەکانی لە ئێزدییەکان لەسەر دەستی داعش پێنج هەزار و 877 کەسن لە نێر و مێ، تاوەکو ئێستاش سێ هەزار و 700 کەس لەدەستی داعش ماون زۆرینەیان ژن و منداڵن.
له و بارەیەوە قائیمقامی شەنگال، دەڵێت لەبارەی قوربانییانی رۆڵەکانی ئێزدییەکان لە شەهیدان ئاماری ورد لەبەردەستدا نییە، بەڵام نزیکەی پێنج هەزار 877 کەس دەبن لە شەهید و بێ سەرو شوێن.
هەر بە پێی ئامارەکان ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان له و قەزایە ئێستا 42 گۆڕه که ‌بەپێی پێشبینیەکان سەرجەمیان زیاتر لە سێ هەزار و 624 تەرمی ئێزیدی تێدایە.
قائیمقامی قەزای شەنگال روونیکردەوە، پێویستە حکومەتی هەرێم و عێراق ئەرکی خۆیان بەرامبەر بەو گۆڕە بەکۆمەڵانە جێبەجێبکەن، چونکە ئەوە دوو ساڵە لەبەر کەشوهەواو باران و بەفر و گەرما دوایدەخەن.
وتیشی چەندین جار داوامان کردووە گۆڕێکیان بۆ دروست بکرێت و تێیدا بنێژرێن، بەڵام دەڵێن بوودجە نییە، لێرەوە داوادەکەین رێز لەو گۆڕانە و قوربانییەکانی بگیرێت و ئێسکوپروسکیان بە کەسوکارییان بدرێتەوە.
قەزای شنگال، لە 3ی ئابی 2014 لەپاش گرتنی مووسڵ و لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەستیبەسەرداگیراو بەهۆیەوه هەزاران کەس لە ئێزیدییەکان کوژران و ئاوارەبوون.
17-06-2017
⚠️ Dit item werd in het (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Bronnen
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 18-06-2017

⁉️ Eigenschappen van de item
📅 Publication date: 17-06-2017
🗺 Provincie: ⬇️ Zuid Koerdistan
🏙 Steden: ⚪ Sinjar

⁉️ Technical Metadata
✨ Item Kwaliteit: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
Slecht👎
✖️
 40%-49%
Slecht
✖️
 50%-59%
Armoedig
✔️
 60%-69%
Gemiddeld
✔️
 70%-79%
Heel goed
✔️
 80%-89%
Heel goed👍
✔️
 90%-99%
Uitstekend👏
79%
✔️
Toegevoegd door (Evîn Îbrahîm Fetah) op Jun 18 2017 12:14AM
✍️ Dit item is voor het laatst bijgewerkt door (Evîn Îbrahîm Fetah) op: Jun 18 2017 12:15AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
👁 Dit item is 4,175 keer bekeken

✍️ Bijwerken of herzien van dit item!
☰ Meer
⭐ Toevoegen aan mijn verzameling
💬 Schrijf uw commentaar over dit item!

✍️ Aanpassingen
🏷️ Metadata
RSS

📷 Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
🔎 Zoek in Google voor het geselecteerde item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht
شەنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوە
📊 Statistieken en enquêtes

📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
📅 Datum & Gebeurtenisen
1.👁️17-06-2017
📂[ Meer...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina wordt gegenereerd in: 0,608 seconde(n)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574