قایمقامی شارۆچکەی #شنگال#، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی، بۆ ڕەوانەکردنیان بەرەو وڵاتی ڕۆمانیا ئامادە دەکرێن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی.
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: گرێبەستێک لەگەڵ حکوومەتی ڕۆمانیا مۆرکراوە، بۆ چارەسەرکردنی ژن و منداڵی کوردانی ئێزدیی لەدەست داعش ڕزگاربوو، ئێستا نزیکەی 400 ژن و منداڵ ئامادەکراون و لە کاتێکی نزیک، بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانە ڕەوانە دەکرێن، دوای وەرگرتنی چارەسەر، ئەو منداڵ و ژنانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەوانەش هەمووی لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگارکراوانی ئێزدی ئامادە کراون.
قایمقامی شارۆچکەی شنگال، ئەوەشی خستەڕوو: دوو گرێبەست شەش مانگ بۆ ساڵێک، لەگەڵ وڵاتی ڕۆمانیا مۆر کراوە، تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو ژن و کچانەی کوردانی ئێزدی کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراون.
17-06-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,073