یەکەمین کۆنفرانسی ئابوری #ژنانی باکوری سوریا#، کە لە شاری #دێرک#ی #ڕۆژئاوای کوردستان# بەڕێوەدەچوو و 150 ژن تێیدا بەشداربوون، شەوی ڕابردوو پاش دوو ڕۆژ کۆتاییهات.
ئامادەبووان لە کۆنفرانسەکەدا شێوەکانی ڕێکخستنی ئابوری ژنانیان خستە بەر باس و بۆ ئەو مەبەستەش بەهێزکردنی پەروەردەی ژنان لە بواری ئابوریان پێشنیارکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا، ئەنجامە گشتییەکانی کۆنفرانسەکە بەم زووانە لە ڕێگای کۆمیتەی ئامادەکارەوە ڕابگەیەندرێت.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پەکەکەیان شرۆڤەکردو ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە خوێندەوە.
لە ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:بە قورستربوونی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، نیگەرانییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە دۆخی تەندروستییەکەی زیادیان کردووە، هەموو دەستکەوەتەکانمان بەرهەمی فەلسەفە و بیر و تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە وەکو ژنانی باکوری سوریا بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزاردەکەین.
پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی ژن وترایەوە.
رۆژنیوز
17-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,099 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!