图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,411
图片 105,211
书籍 19,086
相关文件 95,716
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم

بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم
خەندان دەقی چاوپێکەوتنی گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی لەگەڵ بارزانی بڵاودەکاتەوە
#مەسعود بارزانی# دەڵێت لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و ڕایگەیاند دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم. دەشڵێت ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکان لەدژی ڕیفراندۆم بن ئەوا مانای وایە دژی بەهاکانی خۆیانن
بارزانی ڕۆژی 12ی ئەم مانگە لەمیانی یەکەمین چاوپێکەوتنی تایبەتدا لەگەڵ میدیای بیانی لەدوای دەستنیشانکردنی 25ی ئەیلوولی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی جەختیکردووەتەوە جیابوونەوەی ئاشتییانە لەبەغدا تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق و ناسەقامگیرییە فراوانترەکانی ناوچەکە،دەشڵێت لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەدوای هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم.
دەقی چاوپێکەوتنەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی
لە پیشەیەکدا وەکو خەباتگێڕێک بۆ سەربەخۆیی بە درێژایی ماوەی 55 ساڵ، سەرۆکی کوردستانی عێراق سوورە ئەمساڵ بگاتە ساتێکی مێژوویی خەونی هەمیشەیی خۆی. سەرۆک مەسعود بارزانی بەمدواییانە چەند پلانێکی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی کورد، و کاتی دەنگدانەکەی بۆ 25 ی سێپتەمبەر دەستنیشان کردووە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە گەڵ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی لە 12 ی حوزەیراندا- یەکەمین چاوپێکەوتنی ئەو لە دوای ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆمەکە- بارزانی ووتی جیابوونەوەی ئاشتییانە لە بەغدای فیدرالێ تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق و ناسەقامگیرییە فراوانترەکانی ناوچەکە.
ماوەیەکی دووورو درێژە من گەیشتومەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویست بووە ڕیفراندۆمێک ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی بواربدەین گەلەکەمان بڕیاربدات ئەو وای وت.
ووتیشی ماوەیەکی دووورو درێژە من ئەو باوەڕەم هەبووە کە بەغدا هاوبەشیی ڕاستەقینە و مانادار لەگەڵ ئێمەدا پەسەندناکات.
بارزانی دانی بەوەدانا کە ڕیفراندۆم یەکەمین هەنگاوی ئەوە، ڕەنگە دانوستانێکی درێژ و پڕکێشە بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق. بەڵام ئەوە تەنها بەغدا نییە کە ڕەنگە دژایەتی بکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوورە لەسەر سیاسەتی یەکپارچەیی عێراق، هەروەها تورکیای دراوسێ، کە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی کوردستانی عێراقە، ڕیفراندۆمەکەی بە نابەرپرسیار و هەڵەیەکی گەورە وەسفکردووە.
بەڵام بارزانی ناترسێت. کاتێ پرسیاری لێکرا ئایا کاردانەوەی نێگەتیڤی دراوسێکانی هەرێم سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەبێتە هۆی گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان، بارزانی لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەم بڕیارە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە بدرێت و کاردانەوەکە بریتی بێت لە گەمارۆدانی ئێمە، با گەلەکەمان بمرێت، ئەوە دەبێتە شانازییەک بۆ جیهان کە گەلەکەمانیان بە برسێتی کوشتووە تەنها لەبەرئەوەی ئەو گەلە ویستویانە چارەنووسی خۆیان بەشێوازی دیمۆکراتیانە دەستنیشان بکەن.
بریارەکەی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕەنگە دوابڕیاری گەورەی ئەو بێت وەکو سەرۆک. ئەو پێشتر دوو ساڵ لەپۆستەکەیدا ماوەتەوە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ئەویش بە ئاماژەدان بە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی وەکو هۆکارێک بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا، هەروەها دەڵێت کاتێ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لەمانگی تشرینی دووەمدا ئەنجامدەدرێن ئەو چیتر خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندیدناکاتەوە.
لە دوا مانگەکانی فەرمانڕەوایی ئەودا، ئەو سەرکردە تەمەن 70 ساڵە بیرلەوەدەکاتەوە چۆن ژیانی ئەو بەشێوەیەکی دانەبڕاو لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندا ئاوێتەبووە. بارزانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی خۆی لە گردەکانی سەرووی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە ووتی وێنای ئەوە بکە ئەمە چی دەگەیەنێت بۆ میراتی سیاسی من. هەموو ژیانم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە.
باوکی ئەو، مستەفا بارزانی،سەرکردەی کوردی بەناوبانگ، ڕابەرایەتی کۆماری مهابادی کورتخایەنی لە ئێران کرد. مەسعود بارزانی لەوێ لەدایکبووە، ڕێک لەو کات و شوێنەدا کە کوردەکان فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتێکی سەربەخۆیان کردووە. بارزانی ووتیکاتێ ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، من لەسایەی ئەو ئاڵایەدا لەدایکبووم.
بە هەنگاوهەڵنان بە شوێنپێی باوکیدا، ئەو لەتەمەنی 16 ساڵیدا بووەبە پێشمەرگە و ساڵی 1979 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە. زۆربەی ئەزموونی ئەو لەمامەڵەکردن لەگەڵ عێراقی فیدراڵدا هەر لەوکاتەوە بە کێشە و توندوتیژی پێناسەکراوە. لەسەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێندا، کوردەکان بەدەست چەندین شەڕ و جینۆساید و سەرکوتکردنەوە ناڵاندوویانە. بارزانی ووتی کامپینی ئەنفال، بۆمبارانی کیمیاوی، تێکدانی گوندەکانی ئێمە، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، جینۆساید- ئەوە بەشی کورد بووە لەو سەردەمەدا لەپەیوەندییان لەگەڵ بەغدا.
دوای داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2003 دا، کوردەکانی عێراق دەیەیەکی دەگمەنیان لە سەقامگیری بەخۆوە بینی. کوردەکانی عێراق لە پاشماوەی شەڕەوە،بەرەو نموونەیەک بۆ سەقامگیری گۆڕان و بەلێشاو وەبەرهێنەران هاتن بۆ یەدەگە نەوتییە فراوانەکەی هەرێم. فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی، مۆڵی بازرگانی گرانبەها، پارکی گشتی، و فراوانکردنی خێرا بووە سیمای هەولێر.
هەموو ئەمانە لەساڵی 2014 دا ڕووبەڕووی هەڕەشەبوونەوە بەهۆی شۆکی پێشڕەوی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی بەلێشاوی عێراقییەکان کە لەناوچە نزیکەکانەوە هەڵدەهاتن. لەکاتێکدا بارزانی و کوردەکان لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕەزامەندییان وەرگرت بۆ بوونی ڕۆڵێک لەشەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا، پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا بەرەو خراپی ڕۆیشت. ناکۆکییەک لەبارەی هەناردەکردنی نەوت بەغدای والێکرد کە سەرجەم بودجەی هەرێم ببڕێت. بارزانی پرسی لەدوای 2003 ەوە پشکی هەرێمی کوردستان چی بووە؟ ئەوان بودجەی هەرێمی کوردستانیان بڕی، و ئەوان بە دەستووری عێراقەوە پابەندنەبوون.
بارزانی هێشتا ڕووبەڕووی چەند بەربەستێکی سەرەکی دەبێتەوە لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی کوردستانی عێراق بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ئابووری ئەو هەرێمە کە پشت بە نەوت دەبەستێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لاوازبووەو زۆرینەی هێزی کار کە لەکەرتی گشتیدا دامەزرێنراون، ئێستا بەشێکی مووچەکەیان لەو حکومەتە پڕلە قەیرانە وەردەگرن. بارزانی ڕایگەیاند ئەگەر ئێمە چاوەڕوان بکەین بۆ ڕەوشی نموونەیی بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەیەک بدۆزینەوە، ئەوە ڕوونادات.
مەسەلەی ناوچە جێناکۆکەکان- ئەو خاکانەی لەلایەن هەردوو بەغدا و هەولێرەوە بانگەشەی خاوەندارێتیان دەکرێت و شوێنی ژمارەیەکی زۆر لە کەمینەکانی عێراقە- هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
بارزانی سەبارەت بە بۆچوونی پێکهاتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەسەر ڕیفراندۆم وتویەتی بۆ ئەو کەمینانەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین،دەنگی نەخێر بۆ ئەوان ئەوە دەگەیەنێت ئەوان بەباشتری دەزانن لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی عێراقدا بمێننەوە، ئەوان بژاردەی ئەوەیان هەیە دەنگ نەدەن، ئەگەر ئەوان پێویستیان بە ڕیفراندۆمێکی دیکە بێت ڕەنگە دوای ئەوە ئەنجامبدرێت.
هەروەها ڕیفراندۆمەکە میکانیزمی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی- ڕیفراندۆمەکە زیاتر وا لێی دەڕوانرێت کە هێز بە دەسەڵاتداران ببەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە دانوستانەکانی جیابوونەوە. بارزانی ووتی ئێمە بەنیازین دانوستان و دیالۆگی جدی و ئاشتییانە لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدەین.ئێمە نامانەوێت ئەوە قبوڵ بکەین کە ببینە پاشکۆی ئەوان. ئەمە بۆ ئەوەیە ڕوودانی کێشەیەکی گەورە دووربخەینەوە، شەڕێکی خوێناوی و خراپتربوونی ئاسایشی هەموو ناوچەکە دووربخەینەوە.
لەوکاتەی ڕیفراندۆمەکەی ڕاگەیاندووە، بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا قسەی کردووە، وتوێژێک کە بارزانی بە پۆزەتیڤ وەسفی کردووە.
بارزانی ووتی ئێمە بەومان ووت کە ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشەیە لەگەڵ بەغدا بە شێوەی ئاشتییەوە چارەسەربکەین نەک توندوتیژی، ئەو کراوە بوو و درکی بەوە دەکرد.
بارزانی بەپەرۆش بوو کە جەختبکاتەوە دابەشکردنی عێراق ناسەقامگیری لێناکەوێتەوە. ئەو ووتی ئێمە هەر شتێک پێویست بێت دەیکەین بۆ پشتگیریکردنی عەبادی بۆ ئەوەی وەکو سەرۆک وەزیران سەرکەوتوو بێت. ئێمە بەردەوامدەبین لە هاوکاری سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆریزم. ئێمە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتردەکەین.
دواجاریش، بارزانی هیوای وایە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری بۆچوونەکەی بکەن. ئەو ووتی ئەوان دەڵێن ڕەنگە ئەمە ئەمجارە باش نەبێت، یان ڕەنگە کێشە دروست بکات، و من جیاوازی خۆمم هەیە لەگەڵیاندا لەسەر ئەم دوو خاڵە. ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکان لەدژی ڕیفراندۆمی کوردستان بن ئەوا مانای وایە ئەوان دژی بەهاکانی خۆیانن- لە مافی ئاشتییانەی خەڵک بۆ بریاردان لە چارەنووسی خۆیان. ئەگەر ئەوان لەدژی ڕیفراندۆم بوەستنەوە، ئەوا مانای وایە ئەوان دژی دیموکراسین.
هەرچییەکی دیکە کە ڕەنگە سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ خۆیا بیهێنێت، بەلای بارزانییەوە ئەوە مۆر دەدات لە میراتی سیاسی ئەو. ئەو ووتی دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,497
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 16-06-2017
挂钩项目: 5
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 16-06-2017
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):19-08-2018
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,497
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1115 KB 16-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,411
图片 105,211
书籍 19,086
相关文件 95,716
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!