رۆیتەرز
بەپێی هەواڵێکیئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هێزەکانی #یەپەژە# لە #سوریا# ڕایانگەیاندوە کە توانیویانە ژمارەیەک لە ژن و منداڵی #ئێزیدی# لە دەستی #داعش# ڕزگاربکەن.
لە ڕگەیاندراوێکدا نەسرین عەبدوڵا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە سوریا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە نزیکەی 200 ژن و منداڵی ئێزیدی لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگار بکەن کە لە کاتی شەڕەکاندا وەک غەنیمەی شەڕ بردبونی لە ناوچە ئێزیدی نشینەکاندا.
سەبارەت بە چۆنیەتی گواستنەوەی ئەو ژن و منداڵە ئێزیدییانە کە ڕزگارکراون لە ژێر دەستی داعش ئەو فەرماندەیە ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی ئێزدییەکانی عێراق کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باکوری عێراق.
#15-06-2017#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 29,284 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!