پۆلیسی سلێمانی: ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
رووداو - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانیپۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە
دەباشاندەباشان ژنێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 16-6-2017، تەرمی ژنێک کە گوللەیەک بەسەریەوەیەتی لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە دەباشان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو ژنە کاژێر 4:00ی بەرەبەیان لەماڵ چووەتە دەرەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەناویدا دۆزراوەتەوە، هی هاوژینەکەی بووە.
دەشڵێت ژنەکە ناوی (ت.م)ە و گوللەیەک بەسەریەوەیەتی و دەرکەوتووە دەمانچەکە هی هاوژینەکەیەتی.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، هاوژینەکەی دەستگیرکراوە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی رووداوەکە.
هەروەها بەپێێ سایتی وێستگە نیوز
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبیژی پۆلیسی شاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند کە بە قسەی هاوسەرەکەی کاتژمێر چواری بەرەبەیان لەماڵ رۆشتۆتە دەرەوە دوای دیارنەمانی کەس و کاری ئاگادارکردۆتەوە، پاشان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ڕووداوەکە گوماناوییە، بەپێی وتەی هاوسەری ئه و ژنە، کاتژمێر 4ی بەرەبەیان کە هەستاوە بینیویەتی ژنەکەی نەماوە، دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکەی، گەڕاون بەدوایدا و دواتریش پیاوەکە وتویەتی، با سەرێک لەدەباشانیش بدەین بۆ گەڕان، کە چونەتە ئه و شوێنە، بینیویانە ژنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ڕووداوەکە بەتەم و مژاوی ماوەتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لەئایندەدا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە دەکەن.
ئەم کچە کەناوی تانیا نیازە دانیشتووی شاری سلێمانییه و لەدواهەمین چالاکیدا له و تۆڕی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەشداری کەمپینێکی کردووە کە توانای ژنان نیشانئەدا لەرێگەی باوەڕبوونەوە.
16-06-2017