رووداو - #سەرسەنگ#
لە سنووری شارۆچکەی سەرسەنگ لە #پارێزگای دهۆک#، زیاتر لە 350 دۆنم زەوی بەهۆی زیندەوەری زیانبەخشەوە زیانی پێگەیشتووە.
جووتیارانی ئەو دەڤەرە دەڵێن، وێڕای بەردەوامی هەوڵەکانیان، بەڵام سەرکەوتوونەبوونە لە ڕێگریکردن لەو زیندەوەرە زیانبەخشانە، ئەمەش زیانی بە بەشێک لە بەرهەمەکانیان گەیاندووە.
جووتیاران داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکاریان بکەن و هەڵمەتێک بۆ قەلاچۆکردنی زیندەوەرە زیانبەخشەکان ڕابگەیەنن.
15-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,381 kertaa