ئەو چێشتخانەیە داخرا کە خواردنەکەی بووە هۆی ژەهراویبوونی ئاوارەکانی موسڵ
رووداو - هەولێر
پارێزگاری هەولێرپارێزگاری هەولێر دەستگیرکردنی حەوت کەسی بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام و U2 راگەیاند. ئەو چێشتخانەیەش داخرا، کە خواردنی
بۆ ئاوارەکانی موسڵبۆ ئاوارەکانی موسڵ دابینکردبوو.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی خواردن لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام ژەهراوی بوون 825 کەس بووە، لەو ژمارەیەدا 638 کەسیان لە نەخۆشخانەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر چارەسەریان بۆ کراوە.
نەوزاد هادی گوتیشی ئەو ئاوارانە بەهۆی خواردنی بەربانگ کە لەلایەن رێکخراوێکەوە بۆیان رەوانەکرابوو، کە چێشخانەیەکی نێو شاری هەولێر ئامادەی کردبوو، ژەهراوی بوون.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد، لەسەر ئەم رووداو کەسێک لە رێکخراوەکە و شەش کەسیش لە چێشتخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.
13-06-2017