图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,019
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
داعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن

داعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن
رووداو- هەولێر
پێنج چەکدار لە ژوورێکدا دانیشتوون، هەر یەکێکیان چەکێکی بەدەستەوەیە. سێ لە چەکدارەکان دەمامکدارن، دووەکەی دیکە پشتیان لە کامێرا کردووە. یەکێک لە چەکدارە دەمامکدارەکان کە جگە لە چەکەکەی باوەشی دەمانچەیەکیشی بەدەستەوەیە، سەرەتا دوعایەک بە عەرەبی دەخوێنێت و دواتر پەیامێک بە کوردی دەخوێنێتەوە و خۆیان وەک یەکەم کەتیبەی #داعش# لە #ئێران# دەناسێنێ و هەڕەشە لە ڕافیزەکان (شیعە مەزهەبەکان) دەکات و هەروەها داوا لە موسوڵمانان دەکات درێژە بە ڕێگاکەی ئەوان بدەن.
هەندێک لە نیشانەکانی نێو ژوورەکە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو شوێنەی ڤیدیۆکەی تێدا گیراوە نێوخۆی ئێرانە. ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پێگەی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاوکرایەوە. ئەوانە هەمان ئەو پێنج کەسەن کە ڕۆژی 07-06-2017 تارانی پایتەختی ئێرانیان شڵەژاند.
لە ڤیدیۆیەکدا کە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەوان بەیعەت بە داعش دەدەن. هێرشی ئەوان یەکەم چالاکیی داعش لە ئێراندا دەبێت، هەرچەندە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران گوتی 100 گرووپی دیکەی لەمجۆرەیان لەنێو بردووە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ڕۆژێک دوای هێرشەکە ڕایگەیاند ئەوان خەڵکی ڕۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستانن) و لە ڕەققە و مووسڵ چالاکییان بۆ داعش کردووە. ساڵی ڕابردوو بە فەرماندەیی کەسێک بەناوی ئەبو عایشە، دزەیان کردووەتە نێو ئێران.
نێوەڕاستی هاوینی ساڵی ڕابردوو بوو کە ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند: لە کرماشان و جوانڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر دوو گرووپی داعش و بە تەواوەتی لەناویان بردوون. بەڵام ئیتلاعات لە ڕاگەیەندراوی هەفتەی ڕابردوویدا گوتی: چەند کەسێکیان هەڵاتوون.
سەرچاوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە (رووداو)ی گوت: سێ لەوانەی هێرشەکەی تارانیان ئەنجامدا قەت نەچوونەتە نێو داعش. هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بەڵام دوو کەسیان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لەنێو داعشدا بوون لە عێراق و سووریا. چەند کەسێک لەوان بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستبەسەرکراون، بەڵام هیچ شتێکیان لەسەر ساخ نەبووەتەوە، بۆیە دواتر ئازادکراون.
ئیسلامییە توندڕەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێش ئەوەی داعش دروست بکرێ، پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەبووە و بۆ جیهاد لە سووریا، لە ڕیزەکانی بەرەی نوسرەی پێشوو (هەیئەی تەحریری شامی ئێستا) چالاکییان هەبووە.
ساڵی 2013 کە داعش لە بەرەی نوسرە جیا دەبێتەوە، زۆربەی ڕۆژهەڵاتییەکان بەیعەت بە داعش دەدەن. هەر بە هەمانشێوە سەلەفییەکانی نێو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ سەر دوو بەرە دابەش دەبن.
راگەیاندنی خەلافەت لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە، بووە هۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتییەکان زیاتر بەرەو لای داعش بکشێن، بەگوتەی موختار هۆشمەند کە لێکۆلینڤانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پڕوپاگەندەی داعشیش کاریگەریی زۆری لەسەر ڕاکێشانی ڕۆژهەڵاتییەکان هەبووە.
بەپێی ئاماری نافەرمی، لە سەرەتای قەیرانی سووریا و دروستکردنی بەرەی نوسرەوە تاوەکوو کاتی جیابوونەوەی داعش لە بەرە، نزیکەی 150 کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان بە بەرەی نووسرەوە کردبوو.
لە دوای جیابوونەوەش زیاتر ڕوویان لە داعش کردووە. تا کاتی ڕاگەیاندنی خەلافەت 150 تاوەکوو 180 کوردی ڕۆژهەڵات لەنێو داعشدا بوون. بەگوتەی موختار هوشمەند، لە دوای ڕاگەیاندنی خەلافەت ڕێژەی ڕۆیشتنی ڕۆژهەڵاتییەکان بۆ نێو داعش چەند قات زیاتر بووە و ئەم ڕەوتە تا نیوەی ساڵی 2015 بەردەوام بووە.
بەگشتی 350 تا 400 کەس چوونەتە نێو داعش و لەم ژمارەیەش 150 تا 170 کەسیان کوژراون یان بێسەروشوێنن. موختار هوشمەند کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەوتە ئیسلامگەرا و سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، دەڵێ 50 تاوەکوو 60 کەسیان گەڕاونەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشێک لەوانەی گەڕاونەتەوە، حوکمدراون و هەندێکیان هێشتا لە زیندانن. ئەوانەی حوکم دراون حوکمێکی کەمیان بەسەردا سەپێندراوە کە دوو تاوەکوو شەش ساڵ دەبێ‌. بەڵام بەشی زۆریان حوکم نەدراون و ئازادکراون.
موختار هوشمەند دەڵێ: ئێستا ڕۆژهەڵاتییەکانی لایەنگری داعش زیاتر ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن. هۆکاریش ئەوەیە کە داعش بڕیاری داوە موجاهید و خۆبەخشەکان ڕوو لەو وڵاتە بکەن.
لە ڕوانگەی هۆشمەندەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ بێهیوابوونی داعش لە عێراق و سووریا و گەڕانەوە بۆ چالاکی نهێنی لەو وڵاتانەدا دەگەڕێتەوە. داعش 32 ویلایەتی هەیە کە 17 ویلایەتیان لە عێراق و سووریان و 15 ویلایەتەکەی دیکەش لە وڵاتانی دیکەن، بەڵام لەنێو هەموو ئەوانەدا فلیپین، بیابانی سینا لە میسر و ئەفغانستان لە هەمووان بۆ داعش گونجاوترن. لەنێو ئەم سێ وڵاتەشدا ئەفغانستان لە هەموویان گونجاترە.
شارەزایان دەڵێن حکومەتی ئێران گوشار بۆ ڕەوتە سەلەفییەکان ناهێنێ، بەجۆرێک کە زۆر ئازادانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکەن. لەنێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێنج ڕەوتی ئیسلامی هەن کە بریتین لە (مەکتەب قورئان، مەکتەب قورئانی کوردستان، جەماعەتی دەعوە و ئیسڵاح، داعش، ئەلقاعیدە و ئەنسارولئیسلام).
سێ ڕەوتی یەکەم چالاکیی مەدەنی دەکەن و بە ڕەوتی میانڕەو ناسراون. لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر جاران ئەندامانی مەکتەب قورئان بە بچووکترین بیانوو دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەندێکیان تا ئاستی لەسێدارەدان سزا دراون، بەڵام ڕەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکان ئەو گوشارەیان لەسەر نەبووە.
بەگوتەی هۆشمەند، حکومەتی ئێران، تەنانەت ئەو کەسانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕەوتە توندڕەوەکان کردووە، بکوژانی سەلەفییەکانی دەستبەسەر کردووە و سزای قورسی بەسەریاندا سەپاندووە، هەروەها سەلەفییەکان بۆ زۆر لە چالاکییەکانیان ئازادبوون کە هەموو ئەمانە گومان لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و گرووپە سەلەفییەکان دروست دەکات.
نموونەش مەلا محەممەد عەلەوی کە لە گوندی یەکشەوە لە نزیک سەقز وتار دەدات و هەفتانە چەندین هەزار کەس لە وتارەکانیدا ئامادە دەبن. هەروەها مەلا عەبدوڵڵا ساڵحی هەرێمی دۆڵ، مەلا عوسمان سەقزی و مەلا عەبدولحەمید عالی لە کەسانی ناسراوی سەلەفین کە بە ئاشکرا لە مزگەوتەکان بانگەشەی بیری سەلەفیەت دەکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران زوو زوو گوشار بۆ مەلا میانڕەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبات، لە نموونەی ئەوانەش مەلا ساڵحی گوڵنەواز لە شاری سەردەشت.
سەبارەت بە هێرشەکەی تاران، خاڵی جێی گومان زۆر هەیە. موختار هۆشمەند دەڵێت: دوور نییە ئێران چاوپۆشی لە هێرشەکەی ئەوان کردبێ، چونکە هەم داعش و هەمیش کۆماری ئیسلامی پێویستیان بە شتێکی لەم بابەتە هەبوو.
خاڵی جێی گومانی دیکەش ئەوەیە کە ساڵی 2014 ماڵپەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکی ئیسلامگەراکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردبووەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ناوی سریاس سادقی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تاران کرابوو کە پڕوپاگەندەی بۆ داعش کردبوو، بەڵام ئێران چاوپۆشی لێکردبوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览20,359
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 14-06-2017
挂钩项目: 47
图书馆
图像和说明
地图
库尔德文件
文章
日期与活动
统计和调查
小组: 文章
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 14-06-2017
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):14-06-2017
URL
此产品已被浏览20,359
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.132 KB 14-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,019
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!