Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📖 داعشە کوردەکانی رۆژهەڵات روو لە ئەفغانستان دەکەن | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

داعشە کوردەکانی رۆژهەڵات روو لە ئەفغانستان دەکەن
رووداو- هەولێر
پێنج چەکدار لە ژوورێکدا دانیشتوون، هەر یەکێکیان چەکێکی بەدەستەوەیە. سێ لە چەکدارەکان دەمامکدارن، دووەکەی دیکە پشتیان لە کامێرا کردووە. یەکێک لە چەکدارە دەمامکدارەکان کە جگە لە چەکەکەی باوەشی دەمانچەیەکیشی بەدەستەوەیە، سەرەتا دوعایەک بە عەرەبی دەخوێنێت و دواتر پەیامێک بە کوردی دەخوێنێتەوە و خۆیان وەک یەکەم کەتیبەی داعشداعش لە ئێرانئێران دەناسێنێ و هەڕەشە لە رافیزەکان (شیعە مەزهەبەکان) دەکات و هەروەها داوا لە موسوڵمانان دەکات درێژە بە رێگاکەی ئەوان بدەن.
هەندێک لە نیشانەکانی نێو ژوورەکە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو شوێنەی ڤیدیۆکەی تێدا گیراوە نێوخۆی ئێرانە. ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پێگەی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاوکرایەوە. ئەوانە هەمان ئەو پێنج کەسەن کە رۆژی 07-06-2017 تارانی پایتەختی ئێرانیان شڵەژاند.
لە ڤیدیۆیەکدا کە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەوان بەیعەت بە داعش دەدەن. هێرشی ئەوان یەکەم چالاکیی داعش لە ئێراندا دەبێت، هەرچەندە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران گوتی 100 گرووپی دیکەی لەمجۆرەیان لەنێو بردووە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، رۆژێک دوای هێرشەکە رایگەیاند ئەوان خەڵکی رۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستانن) و لە رەققە و مووسڵ چالاکییان بۆ داعش کردووە. ساڵی رابردوو بە فەرماندەیی کەسێک بەناوی ئەبو عایشە، دزەیان کردووەتە نێو ئێران.
نێوەڕاستی هاوینی ساڵی رابردوو بوو کە ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند: لە کرماشان و جوانڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر دوو گرووپی داعش و بە تەواوەتی لەناویان بردوون. بەڵام ئیتلاعات لە راگەیەندراوی هەفتەی رابردوویدا گوتی: چەند کەسێکیان هەڵاتوون.
سەرچاوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە (رووداو)ی گوت: سێ لەوانەی هێرشەکەی تارانیان ئەنجامدا قەت نەچوونەتە نێو داعش. هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بەڵام دوو کەسیان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لەنێو داعشدا بوون لە عێراق و سووریا. چەند کەسێک لەوان بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستبەسەرکراون، بەڵام هیچ شتێکیان لەسەر ساخ نەبووەتەوە، بۆیە دواتر ئازادکراون.
ئیسلامییە توندڕەوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێش ئەوەی داعش دروست بکرێ، پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەبووە و بۆ جیهاد لە سووریا، لە ریزەکانی بەرەی نوسرەی پێشوو (هەیئەی تەحریری شامی ئێستا) چالاکییان هەبووە.
ساڵی 2013 کە داعش لە بەرەی نوسرە جیا دەبێتەوە، زۆربەی رۆژهەڵاتییەکان بەیعەت بە داعش دەدەن. هەر بە هەمانشێوە سەلەفییەکانی نێو رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ سەر دوو بەرە دابەش دەبن.
راگەیاندنی خەلافەت لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە، بووە هۆی ئەوەی رۆژهەڵاتییەکان زیاتر بەرەو لای داعش بکشێن، بەگوتەی موختار هۆشمەند کە لێکۆلینڤانێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، پڕوپاگەندەی داعشیش کاریگەریی زۆری لەسەر راکێشانی رۆژهەڵاتییەکان هەبووە.
بەپێی ئاماری نافەرمی، لە سەرەتای قەیرانی سووریا و دروستکردنی بەرەی نوسرەوە تاوەکوو کاتی جیابوونەوەی داعش لە بەرە، نزیکەی 150 کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان بە بەرەی نووسرەوە کردبوو.
لە دوای جیابوونەوەش زیاتر روویان لە داعش کردووە. تا کاتی راگەیاندنی خەلافەت 150 تاوەکوو 180 کوردی رۆژهەڵات لەنێو داعشدا بوون. بەگوتەی موختار هوشمەند، لە دوای راگەیاندنی خەلافەت رێژەی رۆیشتنی رۆژهەڵاتییەکان بۆ نێو داعش چەند قات زیاتر بووە و ئەم رەوتە تا نیوەی ساڵی 2015 بەردەوام بووە.
بەگشتی 350 تا 400 کەس چوونەتە نێو داعش و لەم ژمارەیەش 150 تا 170 کەسیان کوژراون یان بێسەروشوێنن. موختار هوشمەند کە لێکۆڵینەوە لەسەر رەوتە ئیسلامگەرا و سەلەفییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، دەڵێ 50 تاوەکوو 60 کەسیان گەڕاونەتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشێک لەوانەی گەڕاونەتەوە، حوکمدراون و هەندێکیان هێشتا لە زیندانن. ئەوانەی حوکم دراون حوکمێکی کەمیان بەسەردا سەپێندراوە کە دوو تاوەکوو شەش ساڵ دەبێ‌. بەڵام بەشی زۆریان حوکم نەدراون و ئازادکراون.
موختار هوشمەند دەڵێ: ئێستا رۆژهەڵاتییەکانی لایەنگری داعش زیاتر روو لە ئەفغانستان دەکەن. هۆکاریش ئەوەیە کە داعش بڕیاری داوە موجاهید و خۆبەخشەکان روو لەو وڵاتە بکەن.
لە روانگەی هۆشمەندەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ بێهیوابوونی داعش لە عێراق و سووریا و گەڕانەوە بۆ چالاکی نهێنی لەو وڵاتانەدا دەگەڕێتەوە. داعش 32 ویلایەتی هەیە کە 17 ویلایەتیان لە عێراق و سووریان و 15 ویلایەتەکەی دیکەش لە وڵاتانی دیکەن، بەڵام لەنێو هەموو ئەوانەدا فلیپین، بیابانی سینا لە میسر و ئەفغانستان لە هەمووان بۆ داعش گونجاوترن. لەنێو ئەم سێ وڵاتەشدا ئەفغانستان لە هەموویان گونجاترە.
شارەزایان دەڵێن حکومەتی ئێران گوشار بۆ رەوتە سەلەفییەکان ناهێنێ، بەجۆرێک کە زۆر ئازادانە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکەن. لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا پێنج رەوتی ئیسلامی هەن کە بریتین لە (مەکتەب قورئان، مەکتەب قورئانی کوردستان، جەماعەتی دەعوە و ئیسڵاح، داعش، ئەلقاعیدە و ئەنسارولئیسلام).
سێ رەوتی یەکەم چالاکیی مەدەنی دەکەن و بە رەوتی میانڕەو ناسراون. لە ساڵانی رابردوودا زۆر جاران ئەندامانی مەکتەب قورئان بە بچووکترین بیانوو دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەندێکیان تا ئاستی لەسێدارەدان سزا دراون، بەڵام رەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکان ئەو گوشارەیان لەسەر نەبووە.
بەگوتەی هۆشمەند، حکومەتی ئێران، تەنانەت ئەو کەسانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر رەوتە توندڕەوەکان کردووە، بکوژانی سەلەفییەکانی دەستبەسەر کردووە و سزای قورسی بەسەریاندا سەپاندووە، هەروەها سەلەفییەکان بۆ زۆر لە چالاکییەکانیان ئازادبوون کە هەموو ئەمانە گومان لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و گرووپە سەلەفییەکان دروست دەکات.
نموونەش مەلا محەممەد عەلەوی کە لە گوندی یەکشەوە لە نزیک سەقز وتار دەدات و هەفتانە چەندین هەزار کەس لە وتارەکانیدا ئامادە دەبن. هەروەها مەلا عەبدوڵڵا ساڵحی هەرێمی دۆڵ، مەلا عوسمان سەقزی و مەلا عەبدولحەمید عالی لە کەسانی ناسراوی سەلەفین کە بە ئاشکرا لە مزگەوتەکان بانگەشەی بیری سەلەفیەت دەکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران زوو زوو گوشار بۆ مەلا میانڕەوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبات، لە نموونەی ئەوانەش مەلا ساڵحی گوڵنەواز لە شاری سەردەشت.
سەبارەت بە هێرشەکەی تاران، خاڵی جێی گومان زۆر هەیە. موختار هۆشمەند دەڵێت: دوور نییە ئێران چاوپۆشی لە هێرشەکەی ئەوان کردبێ، چونکە هەم داعش و هەمیش کۆماری ئیسلامی پێویستیان بە شتێکی لەم بابەتە هەبوو.
خاڵی جێی گومانی دیکەش ئەوەیە کە ساڵی 2014 ماڵپەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش راپۆرتێکی لەسەر چالاکی ئیسلامگەراکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردبووەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە ناوی سریاس سادقی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تاران کرابوو کە پڕوپاگەندەی بۆ داعش کردبوو، بەڵام ئێران چاوپۆشی لێکردبوو.
#️ هەشتاگ
#داعش | #ئێران |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 14-06-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 50
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️1639 سعودی چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
2.👁️250 گەنجی هەرێم لەناو چەتەکانی داعشدا دەکوژرێن
3.👁️40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
4.👁️85% ئەوانەی چونەتە ناو داعش لەحوجرەو پەیمانگا ئیسلامییەکان خوێندویانە
5.👁️96 کوردی شەبەک لەلایەن داعشەوە رفێنراون
6.👁️ئاماری بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە باشووری کوردستان
7.👁️ئاماری دوو مانگی رابردووی کوژراوانی داعش لە سوریا
8.👁️ئاماری رزگاربوانی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش ئاشکرا دەکرێت
9.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
10.👁️ئاماری شەهید و بریندرەکانی هەڵەبجه و شارەزوور لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردووە
11.👁️ئاماری شەهیدانی دژی داعش لە باشووری کوردستان 1415 شەهید و 9134 بریندارن
12.👁️ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا
13.👁️ئاماری مانگی تەمموز: لە کوبانێ (685) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراون
14.👁️ئاماری هێرشەکانی سەر داعش لە عێراق
15.👁️ئاماری کوژراو و برینداری تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک
16.👁️ئاماری‌ کوژراوانی‌ داعش لە کانوونی‌ دووەمی‌ 2015
17.👁️ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە
18.👁️ئەمریکا: لە ماوەی‌ نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری‌ داعش کوژراون
19.👁️ئەمەریکا: لەسەدا 75ی چەکدارانی داعش کوژراون
20.👁️ئەو چەکدارانەی داعش کە لەماوەی مانگێکدا لە کۆبانی کوژراون
21.👁️ئەو کوردانەی چونەتە ناو داعشەوە لەخوێندنگە ئیسلامیەکان خوێندویانە
22.👁️بەرپرسی میحوەری داقووق: لە ماوەی چوار مانگدا 178 داعشمان کوشتووە
23.👁️بەرپرسێکی‌ وەزارەتی‌ ئەوقاف بە ژمارە ئاشکرای‌ دەکات، کە نزیکەی‌ 500 کەس لە هەرێمی‌ کوردستانەوە رۆشتوونەتە ناو داعش
24.👁️بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعش
25.👁️پێشمەرگە دوو بۆمبی کیمیاوی داعش دەدۆزێتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: سەرکردەیەکی داعش کوژرا و پێنج ئەندامیشیان لە کەرکوک دەستگیرکران
3.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاوکردەوە
4.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
5.👁️ئەنسار و ئیسلام رەتی دەکاتەوە بەیعەتی بە داعش دابیت
6.👁️ئەو 13 ئایەتەی قورئان کە ئیسلام و داعش ئەبەستن بەیەکەوە
7.👁️بارزانی شەڕی لە دژی‌ داعش راگەیاند
8.👁️بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بێڕێزینەکردن بە تەرمەکانی چەتەکانی داعش
9.👁️پێشمەرگە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە - میلیشیاکانی بەدر چەکدارانی داعش سەردەبڕن
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️الاستهداف بالعلامة "X" تدمير القوات الكردية العراقية لقری وبيوت أثناء النزاع مع داعش
2.👁️پێشبینی سەرهەڵدان و مەترسییەکانی داعش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-06-2017
🌏 نەخشەکان
1.👁️ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیراوە
2.👁️پنتاگۆن نەخشەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بڵاودەکاتەوە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئامێری تونێل لێدانی داعش
2.👁️ئامێرێکی هەڵکەندنی تونێلی داعش کە پێشمەرگە دەستی بەسەرداگرتووە
3.👁️برینداربوونی باوک و کوڕێک لە شەڕی داعشدا
4.👁️بریندارێکی یەپەگە لە جەنگی دژە داعشدا
5.👁️بەدیلگرتنی چەند داعشێک لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە
6.👁️بەشداری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش لە کەرکووک
7.👁️پزیشکێکی کورد چارەسەری چەکدارێکی داعش دەکات
8.👁️پێشمەرگە خزمەتی داعشێکی دیل دەکات
📖 کورتەباس
1.👁️ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی‌ کەرکوک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعش
2.👁️بنەما مێژویییەکانی پێکهاتنی داعش
3.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 14 2017 8:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 14 2017 10:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 13,586 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Jun 14 2017 8:42AMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574