رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەری #نەخۆشخانەی ڕاپەرین تایبەت بە منداڵان# ڕایگەیاند زیاتر لە 325 منداڵ لەوانەی لە #کەمپی خازر# ژەهراویبوون بە خۆراک، لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەریان بۆ کراوە و نزیکەی 20 منداڵ لەوان لەژێر چاودێری ورد دان.
د. سەبوور ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕین لە هەولێر دەڵێت لەوای دەستپێکردنی ژەهراویبوونەکە زیاتر لە 325 کەس بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینیان کردووە و دوای چارەسەر گەڕێندراونەتەوە،
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەشڵێت 20 لەوانە ژەهراویبوونەکەیان مەترسیدار بووە و تاکو ئێستا لە نەخۆشخانە ماون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
13-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,202 gånger