دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
#حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ئاشکرایدەکات، یەک ملیۆن و 189 هەزارو 450 مووچەخۆر لە کەرتی سەربازی و مەدەنی لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمارکردووە، دوای وردبینیش ئاماری موچەخۆرانی بندیوار بڵاودەکرێتەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی #سیستمی تۆماری بایۆمەتری# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تائێستا یەک ملیۆن و 189 هەزارو 450 کەس لە موچەخۆری سەربازی و مەدەنی و خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە.
وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری ئاماژەشی بەوەکرد، داوایان لە فەرمانگە حکومییەکان کردووە لیستی موچە لەسەر بنەمای تۆمارکراوان لە سیستمی بایۆمەتری لەگەڵ بارکۆدی کەسە تۆمارکراوەکان تا مانگی ئاب ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن بۆ ئەوەی بتوانرێت لەمانگی ئەیلولدا لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری موچە دابەشبکرێت.
سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو لە 95% هێزەکانی 80 و 70 لە سیستەمی بایۆمەتری ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لەدوای مانگی ئەیلول هەر کەسێک ناوی لەتۆماری بایۆمەتری نەبێت موچەکەی دەبڕدرێت.
وتەبێژی پرۆسەی تۆماری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وتیشی لەسیستمی بایۆمەتری، هیچ ئامارێک سەبارەت بەمووچەخۆرانی بندیوارو دوو مووچەیی ئاشکرا نەکراوە، ئاشکراکردنی ئەو ئامارە تەنها دوای کۆتایی هاتن و وردبینی کۆتایی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەبێت.
13-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,114 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !