بە هەزاران گەنجی پێکهاتەکان دەکرێن بە پێشمەرگە
📊 Amar u Rapirsîya
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی سەرۆکی هەرێمی کورد
ستانستان بریاریدا هێزێکی تایبەت بە پێکهاتەکان لە
دەشتی نەینەوادەشتی نەینەوا دروستبکات و سەر بە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بن، راوێژکارێکی بارزانی دەڵێت بەهەزاران گەنجی نەتەوە و پێکهاتەکانی تری دەشتی نەینەوا خۆیان ناونوس دەکەن تاکو ببن بە پێشمەرگە.
هەفتەی رابردوو دواڕۆژ، لە سەرچاوەیەکی تایبەتی خۆی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ئەوەی دەرخست کە مەسعود بارزانی هێزێکی 5 هەزار کەسی لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا دادەمەزرێنێت، بەبیانوی مەترسی و بۆ ئەوەی لەمەودوا خۆیان بەرگری لەناوچەکانی خۆیان بکەن.
ئەو سەرچاوەیەی دواڕۆژ، ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێزەکە پێکدێت لە پێکهاتەکانی
عەرەبعەرەب و کورد و
تورکمانتورکمان و
شەبەکشەبەک و
ئێزیدیئێزیدی و
مەسیحیمەسیحی لە دەشتی نەینەوا، بۆ پارێزگاریکردنە لە پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە.
سالم شەبەک، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی شەبەکەکان بۆ دواڕۆژ، وتی ناونووسین بۆ هێزەکە دەستیپێکردووە، ئەوانەی دەبنە پێشمەرگە لەو هێزە، دەبێت تەمەنیان لە 35 ساڵ کەمتر بێت لە هەر پێکهاتەیەک بێت ئاساییە و ئەرکیشیان پاراستنی ناوچەکەیە و هەموو پێکهاتەکان دەبێت.
هەروەها هێمن هەورامی راوێژکاری مەسعود بارزانی، لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر هێما بۆ ئەوەدەکات بەهەزاران گەنجی پێکهاتەکانی سنوری بدەشتی نەینەوا نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ببن بە پێشمەرگە تا سنورەکانی خۆیان بپارێزن و بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن.
13-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!