ئەمساڵ سەڕەرای تەنگژەیی دارایی، پڕۆسەی هاوسەرگیری بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و جیابوونەوەش کەمی کردووە. ئەم قەیرانە داراییە وای کردووە نرخی کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت. ئەوەش بووتە هۆی ئەوەی گەنجان بە ڕێژەیەکی دیار پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک بهێنن. بەپێی ئامارەکانی دادگای بەرایی #هەولێر#، پڕۆسەی هاوسەرگیری لە هەڵکشاندایە.
ئارام عەلی، کە پیشەکەی مامۆستایە و چەند هەفتەیەکە چووەتە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، ئه و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: پێش قەیرانی دارایی بە نیازی هاوسەرگیری بووم، بەڵام بەهۆی پاشەکەوتی مووچە و ئه و تەنگژە داراییەی ڕووبەڕرووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، وای کرد پڕۆسەکە دوا بخەم“.
گوتیشی: نرخی کەلوپەل و کرێی خانوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەره و داکشانە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی گەنجان بە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن و ئەم هەلە بقۆزنەوە“.
سەرەڕای قەیرانی دارایی، گەنجان لە هەموو چین و توێژێک بە شێوەیەکی گشتی توانای پێکهێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیرییان هەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد: پێش قەیرانی دارایی، بە هۆی دەستنەکەوتنی خانوو و کرێی زۆری خانوو نەمدەتوانی هاوسەرگیری بکەم، بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە هاوسەرگیریم کردووە و بەئاسانی و بە نرخێکی گونجاویش خانووم بە کرێ گرتووە“.
13-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,500 times
Write your comment about this item!