کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,747) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەروەت سەوز
ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی 1970 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەورووپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی 1976 کردۆتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردۆتەوە.
ساڵی 1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیە
👫 سەروەت سەوز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەروەت سەوز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,566 | وێنە 58,046 | پەڕتووک PDF 10,747 | فایلی پەیوەندیدار 40,027 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,980 |
📊 تەنیا %30ی عەرەبی هاوردە رۆیشتوونەتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
تەنیا %30ی عەرەبی هاوردە رۆیشتوونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

رووداو- سلێمانی
بەپێی رێوشوێنی یاسایی قۆناخە دیاریکراوەکانی ماددەی 140، دەبووایە ئێستا حوسێن و خێزانەکەی لە نێو خانووە داگیرکراوەکەیاندا بن، بەڵام دوای 4 ساڵ لە وەرگرتنی قەرەبووەکە، هێشتا حوسێن تەنیا بە ناسنامە خەڵکی کەرکووککەرکووکە راستە خەونی ئێمە گەڕانەوە بوو بۆ کەرکووک، بەڵام ئەو کەرکووکە نا کە تێیدا ژیانی منداڵەکانمان بکەوێتە مەترسییەوە.
هەزاران کەسی دیکەی وەک حوسێن عەلی، هێشتا نەگەڕاونەتەوە کەرکووک، هەرچەندە هەشت ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ئەو دەستوورەدا تێپەڕ دەبێت کە زۆرینەی رەهای خەڵکی عێراق دەنگیان بۆ داوە.
حوسێن دەڵێت دوای نەمانی سەددام ویستمان بگەڕێینەوە، بەڵام کەرکووک لەوکاتەوە ئارامیی بە خۆیەوە نەبینیوە و ژیان زۆر قورس بووە لەوێ.
ماددەی 140ی دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچانەی بە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان نێودەبرێن، سێ قۆناخی دیاری کردووە کە بە قەرەبووکردنەوەی دەرکراوەکان و عەرەبی هاوردەعەرەبی هاوردە دەستپێدەکات و ئینجا قۆناخی سەرژمێری و دوا قۆناخیش ریفراندۆمە بۆ ساخکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە.
بەڵام پرۆسەی قەرەبووکردنەوە ساڵانێکی زۆری کێشا و کۆتایی نەهات. سدیق کاکەڕەش، بەرپرسی نووسینگەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە کەرکووک دەڵێت ئەمساڵ 172 ملیار دینار، وەک بودجەی قەرەبووکردنەوە دانراوە بەو پارەیە 17 هەزار خێزان بە 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر بە 20 ملیۆن بێ، 8 هەزار و 500 خێزان قەرەبوو دەکرێنەوە.
ماددەی 140، بووەتە پیرترین خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بە درێژایی 10 ساڵی رابردوو، نووسراوی گلەییەکانی کورد لە حکومەتی عێراق ماددەی 140 و وردەکارییەکانی تێدا نەسڕاوەتەوە. وەک کاکەڕەش سدیق، باسیکرد تاوەکو ئێستا نیوەی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە کۆتایی هاتووە و گوتیشی 37 هەزار خێزانی کورد بە 10 ملیۆن دینار و 12 هەزار و 300 خێزانی عەرەبیش بە 20 ملیۆن دینار قەرەبوو کراونەتەوە. هەروەها 61 هەزار خێزانی کورد و 7 هەزار خێزانی عەرەب ماون قەرەبوو بکرێنەوە.
%30ی عەرەبی هاوردە
رۆیشتوونەتەوە
بە بڕوای ئەنوەر محەممەد، هەمیشە خەڵک چاویان لەسەر ئەوانە وەک کوردە ئاوارەکانی کەرکووک لە سلێمانی و هەولێر بەڵام بۆ کەس باسی ئەو عەرەبانە ناکات کە دوو ئەوەندەی ئێمە قەرەبوو وەردەگرن و پارچەیەک زەویشیان پێدەدرێ و ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئەنوەر محەممەد، داوای دادپەروەری کرد، بۆ مەسەلەی قەرەبوو کردنەوە، هەرچەندە خۆی هێشتا لە دوورەوە سەیری شارەکەی دەکات، لەکاتێکدا دەتوانێ بگەڕێتەوە.
قسە لەسەر هەبوونی 10 هەزار خێزانی عەرەبی هاوردەیە لە ناو شاری کەرکووکدا، کە بەشی زۆریان لەدوای نەمانی سەدام هاتوونەتە شارەکە. بەپێی قۆناخەکانی مادەی 140، دوای تەواوبوونی قەرەبووکردنەوە، دەبێ سەرژمێری دەستپێبکات.
رێبوار سەید گوڵ، کە بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامییە لە کەرکووک و لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، پێیوایە قەرەبووکردنەوە وەک کوتانەوەی ئاسنی ساردە و دەڵێت ئەوەندەی من بەدوایدا چووم، تەنیا 30%ی عەرەبی هاوردە رۆیشتوونەتەوە.
ناوبراو باسی دانیشتنێکی خۆی دەکات لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکی لە کەرکووک و دەڵێت، ئەمریکییەکان پێیانگوتم نا دادپەروەرییەکی زۆر هەیە لە مەسەلەی قەرەبووکردنەوەدا، چونکە عەرەبەکان جگە لەوەی دوو هێندە پارە وەردەگرن، پارچەیەک زەویشیان پێدەدرێ، ئێوە بۆ ئەمەتان قبوڵکرد؟.
رێبوار سەید گوڵ، پێیوایە ئەو عەرەبانەش کە چوونەتەوە، بەشێکیان فێڵی زۆریان کردووە و دووجاری دیکە قازانجیان کردووە ئەو خانووەی داگیریان کردووە فرۆشتوویانە، دیسان چوون لە گەڕەکەکانی یەکی حوزەیران و قەراخی شار موڵکیان کڕیوەتەوە.
قەرزی دەرەکی و قەرەبوو
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باس لە خۆدزینەوەی ئاشکرای حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکات و بەراوردی دەکات بەو رێککەوتن و بڕیارە نێودەوڵەتیانەی کە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە جددی کاری لەسەر کردوون و دەڵێت لە بژاردنی قەرزەکانی کوێت، حکومەتی بەغدا جددی بووە لەو 55 ملیار دۆلارەی لای بووە، ساڵانە 5%ی بودجەی بۆ داناوە و 30 ملیار دۆلاری داوەتەوە.
هەروەها ئاماژە بۆ دانەوەی قەرزی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات هەرچەندە لە 80%ی پارەکە خۆشبوون. بایەزید حەسەن هەروەها دەڵێت هەندێک قەرزی دیکەشی داوەتەوە بەڵام بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی نێوخۆیی کە 300 ملیار دیناری بۆ دانراوە و قەرەبووی مادەی 140، کە هەمیشە کەمی بۆ دادەنرێ، کەمتەرخەمی زۆر هەیە.
پارەی دوو رۆژی نەوتی دەوێ
مادەی 140ی دەستووری عێراق هیچ متمانەیەکی لە نێوان سەرکردەکانی کورد و بەغدا نەهێشتووە. نەرمین عوسمان، کە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەو لیژنەیە بووە، دەڵێت هەرچەندە پارەی تەرخانکراوی ئەمساڵ باشترە لە ساڵان بەڵام ئەو مادەیە هیچ هەنگاوێک ناچێتە پێشەوە. ئەو جۆرە قسانە لەو نائومێدییە قووڵەوە سەرچاوە دەگرن کە ئێستا هەمووانی تێکەوتوون.
د.عەلی حەسەن بەلۆ، سەرۆکی پێشتری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، پێیوایە پارەی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەرەکی بودجەی عێراقی لەسەر دادەنرێ. بەڵام وای بە پێویست زانی نوێنەرانی کورد لە بەغدا فشار بکەن لە کاتی دیاریکردنی بودجەدا بۆ ئەوەی پارەی قەرەبوو زیاتر دابنرێ.
وەک عەلی حەسەن بەلۆ باسیکرد، عێراق رۆژانە 2 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و نرخی هەر بەرمیلێکیش 100 دۆلارە، کە داهاتی رۆژانەی نەوت دەکاتە 240 ملیۆن دۆلار.
بەڵام لەتیف شێخ مستەفا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گوتی ئەو پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی قەرەبوو، تەنیا پارەی 2 رۆژ فرۆشتنی نەوتی پێویستە. بایەزید حەسەن، قسەکانی لەتیف مستەفا پشتڕاستدەکاتەوە، بەڵام گوتی بودجەی مادەی 140 لە نووسینگەی مالیکییەوە دادەنرێ و وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە ئەو کارە ناکەن خۆ مالیکی دەتوانێ لە بودجە 250 ملیار دینارییەکەی کە بۆ حاڵەتی لەناکاو دانراوە، پارەی قەرەبووکەی 140 زیاد بکات، ئەگەر بیەوێ.
22-05-2013

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 22-05-2013

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-05-2013
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 13 2017 10:43AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 13 2017 10:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,410 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
تەنیا %30ی عەرەبی هاوردە رۆیشتوونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-05-2013
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️عەرەبی هاوردە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574