دەستەواژەیەکی سیاسییە، بەو عەرەبانە دەگوترێت کە لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێڕاق، بەتایبەتی بەعسییەکان هێنراونەتە کەرکەوک و ناوچە سنوورییەکان. هەندێک جاریش بەم عەرەبانە دەگوترێت جماعة عشرة آلاف، چونکە حکومەت 10 هەزار دیناری ئەو کاتەی دەدایە هەر خێزانێکی عەرەب کە نیشتەجێی کەرکووک و شوێنە سنوورییەکان ببوونایە.
ئەم عەرەبانە بوونەتە هۆکاری تێکچوونی دیمۆگرافیی کەرکووک، خورماتوو و ناوچە سنوورییەکانی تر و هەردەم کێشەبوون بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و یارمەتیدەرێکی گرنگی کردەوە تیرۆریستییەکان و #داعش# بوون.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,291 جار هاتیە دیتن