- بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە سەدان کەس لە کامپی حەسەن شام لە
هەولێرهەولێر ژەهراویبوون و پۆلیسی هەولێریش چەندین کەسی دەستگیرکرد کە بەشدارییان لە ئامادەکردنی خۆراکی کامپەکەدا کردووە.
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، پارتی ڕازی بوو بە گەڕانەوەی سەرۆکی پەڕڵەمان و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان. بەڵام گۆڕان ڕاتیکردەوە.
[1]
- ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور ڕەتدەکاتەوە بەهۆی ئەوەی ٪90 ئەو کارمەندانە خەڵکی کەرکوک نین و عەرەبی هاوردەن.
[2]
-
جەمیل بایکجەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (
کەجەکەکەجەکە) ڕایگەیاند،
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم مافێکی دیموکراتییه و نابێت هیچ کەسێک لەبەرانبەر ئه و مافەدا دژایەتی بکات، بەڵام دەبوایە بە پشتیوانی فراوانتر هەرێمی کوردستان بچوایەتە ڕیفراندۆمەوە.
- ئەمڕۆ شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە.
[3]
-
محەمەد عەلی ئەسڵانمحەمەد عەلی ئەسڵان، پەرلەمانتاری شاری ئێلیحی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، لە فڕۆکەخانەی ئێلیح دەستگیرکرا.
[4]